riklam

PUKmedia دواین ئاماری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە

عیراق 04:46 PM - 2021-05-01
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە 1ی ئایاری 2021 جەختی لەسەر كۆتایهاتنی وادەی پێشكەشكردنی هاوپەیمانێتیەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق كردەوەو ئاماژەی بەوەشدا كەتا ئێستا 42 هاوپەیمانێتی تۆماركراون.

كۆمسیۆن رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021ی وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دیاریكردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia رایگەیاند: 1ی ئایار دوا وادە دەبێت بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان و ئاشكراشیكرد كە تا ئێستا 42 هاوپەیمانێتی تۆمارو پەسەند كراون.

راشیگەیاند: لەئێستادا 9 هاوپەیمانێتی لەسەروبەندی دامەزراندندان، 22ی تریشیان ئارەزووی پێكهێنانی هاوپەیمانێتین، ئاماژەشیدا كە 25 هاوپەیمانێتی لەساڵی 2018دا پەسەند كراون و ئەوانی تر دەبێت سەردانی فەرمانگەی حزبەكان، دووپاتیشی كردەوە كە تا ئێستا 267 پارت تۆماركراون و 49 پارتیش خەریكی دامەزراندین، هەروەها ژمارەی ئەو پارتانەی داواكارییان پێشكەش كردووە گەیشتۆتە 127 پارت.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket