riklam

پەرلەمان ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكات

کوردستان 04:25 PM - 2021-05-01
.

.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان  لە پەیامێكدا بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن  تاریكپەرستانی داعش لەمیحوەری پردێ دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات

شەوی رابردوو جارێكی دیكە تاریكپەرستانی داعش لەمیحوەری پردێ هێرشیان كردە  سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بەداخێكی زۆرەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون و ‌هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش وەك هەمیشە ئازایەتی و قوربانیدانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان لەهەر جۆرە دەستدرێژی و هێرشێك.

دووبارەبوونەوەی ئەوجۆرە هێرشانە، سەلمێنەری ئەو راستییەیە كەهەرچی زووترە هەولێرو بەغدا لەسەر ئیدارەدانی ناوچە كوردستانییەكان رێكبكەون و چارەنووسی ئەو  ناوچانە بەپێێ ماددەی ۱٤۰ی دەستوور یەكلایی بكرێتەوە، هەروەك پێویستیی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لەهەرێمی كوردستان و عێراق و هاوكاریكردن و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپات بووەوە بۆ كۆتاییهێنانی یەكجارەكی بەهەڕەشەی تیرۆریستان و رێگەگرتن لەسەرهەڵدانەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و هاوبیرەكانیان كەهەمیشە هەڕەشەن بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان.

بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەلایەن دەستە چەپەڵەكانی داعشەوە لەپردێ دەكەین و پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانەمان دەكەین كەخۆیان كردە قوربانیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

۱ ی ئایاری ۲٠۲۱

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان






 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket