riklam

بایدن بڕیارێكی تری تره‌مپ ھه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

جیهان 03:22 PM - 2021-05-01
.

.

جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شی نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كسیك، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك، ده‌ستیپێكردووه‌.

پاش ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆو بایدن كاركردنی به‌ پڕۆژه‌ی دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیكی ڕاگرت، كه‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ پڕۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندكراو خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئیداره‌ی جۆو بایدن پڕۆژه‌ی دروستكردنی دیواری له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك ڕاگرتووه‌. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی جددی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی كۆچبه‌ران ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket