riklam

غازی فه‌یسه‌ڵ: له‌ تۆڵه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی داعش هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان دژی تیرۆرستان ده‌ستپێكردووه‌

کوردستان 03:02 PM - 2021-05-01
.

.

غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی خۆبه‌خش و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغ رایگه‌یاند: له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابردوی داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانمان له‌سنووری چیای قه‌ره‌چوغ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كێوماڵكردنیان بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌و سنووره‌ ده‌ستپێكردووه‌.

غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی خۆبه‌خش و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغ ئه‌مڕۆ 1-5-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك هێزێكی خۆبه‌خش سه‌ربه‌ مه‌ڵبه‌ندی 20ی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو تیرۆرستانی داعش له‌ سنووری دوبز هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هێزێكی سوپای عیراق له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كێوماڵكردنمان دژی تیرۆرستان له‌ سنووری ده‌وروپشتی گونده‌كانی سه‌رگه‌ران و گوندی سه‌ردارقوتو و رۆژهه‌ڵاتی شاخی قه‌ره‌چوغ ده‌ستپێكردووه‌ .

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌ سنووری گونده‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ ، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی داعش به‌دیبكرێت رووبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه‌.

وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك هێزێكی خۆبه‌خش له‌ سنووری چیای قه‌ره‌چووغ، ماوه‌ی 4 ساڵه‌ له‌و سنووره‌ شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ین و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆرستانه‌دا روویداوه‌و زیانێكی زۆرمان به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یاندووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket