riklam

گەرمیان.. وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكەوێتەكار

کوردستان 03:00 PM - 2021-05-01
.

.

لە گەرمیان وێستگەی بەرهێنانی 165 مێگاواتی كارەبا بەسترایەوە بە تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەری كارەبای گەرمیانیش رایدەگەیەنێت، بەرهەم هێنانی ئەم رێژەیە سودی بۆ كوردستان و دانیشتووانی گەرمیان دەبێت.

لەوبارەیەوە حازم كەریم بەڕێوبەری كارەبای گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 1-5-2021، لە حەسیرە وێستگەی كارەبای 165 مێگاواتی بەسترایەوە بە تۆری كارەبای نیشتمانی هەرێمی كوردستان و لە ئێستاشدا كۆمپانیایەك سەرقالێ ئەم كارەیە و لە ماوەیەكی كەمدا 165 مێگاوات دەچێتە سەر كارەبای هەرێمی كوردستان، كە سەرەتا لە 10 مێگاواتەوە دەستپێدەكات.

وتیشی: بەرهەم هێنانی ئەم رێژەیە سودی بۆ كوردستان و دانیشتووانی گەرمیان دەبێت و وابڕیارە وەزارەتی كارەبای هەرێمیش بڕی كارەبا بۆ سنووری گەرمیان زیاد بكات بەوەش دەتوانین رۆژانە 20 سەعات كارەبا بدەین بە هاووڵاتیان.

راشیگەیاند: ئەم كۆمپانیایە لەریگای ئەو پاشماوەیەی لە نەوت دەمێنێتەوە دەیكات بە كارەبا و لەهەرێمی كوردستانیش سێ هەزار و 500 مێگاوات كارەبای هەیە بەم ریژەیەی ئێستا دەبێتە سێ هەزار و 650 مێگاوات.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket