riklam

لاهور شێخ جەنگی: پشتیوان و پارێزەری مافی كرێكارانین

ی.ن.ک‌‌ 02:13 PM - 2021-05-01
.

.

لە ڕۆژی جیهانیی كرێكارانی جیهاندا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، خەبات و تێكۆشانی كرێكاران لە ڕابردوودا فاكتەر و بزوێنەری گۆڕانكاریی و ئاوەدانی و گەشەكردن بووە و ئێمەش لە سەرۆكایەتی یەكێتی خۆمان بە پشتیوان و پارێزەر و داكۆكیكار لە مافە رەواكانی كرێكاران دەزانین.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا

لە ڕۆژی جیهانیی كرێكارانی جیهان بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.

كرێكاران توێژێكی گرنگ و زیندووی بەرهەمهێنی كۆمەڵگەن، بە بیر و بازوویان كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەش و پەرەسەندو دەكەن، خەبات و تێكۆشانی كرێكاران لە ڕابردوودا فاكتەر و بزوێنەری گۆڕانكاریی و ئاوەدانی و گەشەكردن بووە.

لەم بۆنەیەدا، دووپاتی دەكەینەوە كە دەبێت ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان باش بكرێت، داخوازی و مافە یاسایی و ئاساییەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت.

لە سۆنگەی باوەڕبوونی نەگۆڕمان بە خەباتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیر و بازووی كوردستان، ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان خۆمان بە پشتیوان و پارێزەر و داكۆكیكار لە مافە ڕەواكانیان دەزانین و كار بۆ بەدیهێنانیان دەكەین، هەر لەو پێناوەشدا یەكێتیی سوور بوو لەسەر ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا و جەختی لەو ڕێككەوتنە دەكردەوە و كاری زۆری بۆ كرد لە پێناو دابینكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییان و كرێكارانی هەرێم و زامنكردنی مووچەی مووچەخۆران.

داواش دەكەین لە چوارچێوەی یاسایەكی گونجاو كە شایستە و هاوتەریب بێت لەگەڵ داخوازیی كرێكاران، مافەكانیان بەدیبهێنرێت، خوازیاریشین كە كرێكاران و ڕەنجدەران و جوتیاران پێكەوە كۆڵنەدەن و درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموكراسیی خۆیان بدەن لە پێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە پیشەییەكانیان.

‏‎پێویستە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و گرنگیی ئەم توێژە گرنگ و كاریگەرەی كۆمەڵگە بڕوانن و هەوڵی جددی بدەن بۆ باشتركردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی كار و خزمەتگوزاری و مافەكانیان.

دووبارە پیرۆز بێت ١ـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket