riklam

ئاستی تۆماركردنی حزبە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت

کوردستان 01:34 PM - 2021-05-01
.

.

بەوتەی لێپرسراوانی ئۆفیسی هەولێری  كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق  تاكو ئێستا بەشێكی زۆری ئەو حزب و لایەنەسیاسیانەی مۆڵەتی رەسمیان هەیە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عیراق تۆماركردووە، راشیدەگەیەنێت ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەو پرۆسەیە ماوەی تۆماركردن كۆتایی دێت.

لەو بارەیەوە فەرهاد ئەسعەد لێپرسراوی هۆبەی حزب‌ و كاندیدەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند:  لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بریارە لە 10/10ی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، تاكو ئێستا لە سنوری پارێزگا هەولێر 70%حزب و لایەنە سیاسیەكانی مۆڵەتی رەسمیان  ناوی خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تۆماركردووە.

وتیشی: ئەمرۆِ 1-5-2021 كۆتا رۆژە بۆ ئەوانەی تاكو ئێستا خۆیان تۆمارنەكردووە، بۆیە ئەوان دەتوانن تا سەعات دوازدەی شەو سەردانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكەن. 

لێپرسراوەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد: بەشێكی زۆر لەو حزبانەی  ئەمجارە خۆیان تۆماركردووە  پێشتریش لەهەڵبژاردنی رابردوو بەشداریان كردووە.

جێی ئاماژیە دوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانی عیراق كە لەكۆتایی ساڵی رابردوو دەنگی لەسەر درا، ئامادەكارییەكان بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەستی پێكرد، لە گرنگترین گۆڕانكارییەكانی ئەو هەڵبژاردنە بەراورد بۆ هەڵبژاردنەكانی رابردوو زیادكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنە لە 18 بازانە بۆ 83، هەر بەگوێرەی یاساكە دەنگ بە  كاندید دەدرێت نەوەك بە لیستەكان.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا- هەولێر

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket