riklam

شنگالیەکان بەبێ قەرەبوو دەست بە ئاوەدانکردنەوە دەکەن

کوردستان 12:28 PM - 2021-05-01
.

.

پاش گەڕانەوەی ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی شنگال و ناحیەی گرعزێر بۆ سەر ناوچەکانی خۆیان، دەستیان بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی خۆیان کردووە چونکە بەپێی وتنیان لە سۆزی حکومەت بێزار و بێ هیوا بوون.

لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری خانوو لە قەزای شنگال و ناحیەی گرعزێر کە لەلای کارگێڕییەوە سەر بە قەزای بەعاجە و ئێزیدی نشینە لەلایەن خەڵکەوە دروست دەکرێنەوە و ئەمەش لەکاتێکدایە کە نووسینگەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی داعش لە شنگال هەیە بەڵام تا ئێستا قەرەبوو نەکراون.

هاوڵاتی ئیسکان خالید بە PUKmedia دەڵێت، بە شێوەیەکی بەرچاو خەڵک خانوو لە سنوورمان دروست دەکات و لەئێستادا لە گوندی وەردیە کە لێ نیشتەجێم کار لەسەر زۆر خانوو دەکرێت و خەڵک بەردەوامە لە گەڕانەوە.

وتیشی، منیش ئێستا کار لەسەر خانووی خۆم دەکەم و بەوهۆیەوە قەرزیشم کردووە و بەڕاستی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت هەن توانای ئەوەیان نییە خانووی خۆیان دووبارە ئاوەدان بکەن و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆی هەڵبستن و زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکەن.

لەوباریەوە حسێن حەسەن نەرمۆ ئەندامی لێژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە PUKmedia ڕایگەیاند، ئێمە لە پەرلەمانی عێراق زۆر هەوڵمان داوە بۆ بە زووترین کات خەڵکی پارێزگای نەینەوا و تایبەت خەڵکی شنگال قەرەبوو بکرێنەوە بەڵام بەداخەوه تا ئێستا وەکو پێویست خزمەتی ئەوان نەکراوە.

ئاماژە بەوە دا، بێ خەمی لە کاری قائیمقامیەتی قەزای شنگال هەیە چونکە لە ناوچەیەکی دهۆک لەسەر کارن کە ئەمە بەڕاستی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەم بابەتە هەیە و دەبووایە پارێزگاری نەینەواش زیاتر چاوی خۆی بداتەوە شنگال و ئێزیدییەکانی دەڤەرەکە چونکە زۆرترین قوربانی لە هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش ئاشکرا کرد، کە لە بوودجەی ساڵی 2019 واتە پێش دوو ساڵ لەمەوبەر 400 ملیار دینار بۆ ناوچەکانی زۆرترین زیان لێکەوتەوە تەرخانکراوە بەڵام بەداخەوه وەکو پێویست ئەو کوژمە بۆ ئەو ناوچانە خەرج نەکراوە کە پارێزگای نەینەوا و شنگال بەخودی خۆی لەنێو ئەو ناوچانە دا بوو.

لە سێی تەباخی ساڵی 2014 ئێزیدییەکان لە سنووری قەزای شنگال و ناحیەی گرعزێر لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کۆمەڵکوژ کران و دەڤەرەکەنیان وێران و تاڵانیان کرا.


PUKmedia لەیس حسێن

photo_2021-05-01_12-07-11.jpg

photo_2021-05-01_12-07-10 (2).jpg

photo_2021-05-01_12-07-10 (3).jpg

photo_2021-05-01_12-07-10.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket