riklam

سەندیكای كرێكاران: سەلامەتی كار دابینبكرێت

کوردستان 11:43 AM - 2021-05-01
.

.

لقی هەڵەبجەی سەندیكای كرێكارانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رۆژی جیهانی كرێكاران پیرۆز دەكات و جەخت لەدابینكردنی مافەكانیان دەكاتەوە.

كارزان محەمەد نەجم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بێكارییەكی زۆر ڕووی لە كوردستان كردووە و كاریگەی گەورەی لەسەر ژیانی كرێكاران كردووە و بەرزبوونەوەی دراوەكان و بێبەهاكردنی دراوی نیشتمانیش كاریگەرییەكی دیكەی خراپ بووە لەسەركرێكاران.

وتیشی: داوای جێبەجێكردنی یاساكانی پەیوەست بە كرێكاران دەكەین، دەخوازین سەلامەتی كار بۆ كرێكاران دابینبكرێت و 700كرێكاریش لە سنووری لقەكەماندا ئەندامن.

ساڵانە و لە ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا چالاكی جۆراو جۆر رێكدەخرێت، لە پارێزگای هەڵەبجەش لەمساڵدا كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستداوە هاوكات ژمارەیەك كرێكاری كۆمپانیا پاكەوانییەكان سكاڵایان تۆماركردووە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان-هەڵەبجە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket