riklam

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەهەوڵداین یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێکاران دابینبکەین

کوردستان 11:25 AM - 2021-05-01
.

.

لەرۆژی جیهانی کرێکاراندا پارێزگاری سلێمانی لە مەراسیمی یادکردنەوەی جەژنی کرێکارانادا وتی: هیواداراین لە خۆپارێزی بەردەوام بن چونکە دۆخی کەرەنتینە زیانی یەکەم بە کرێکاران دەگەیەنێت و وتیشی من هەموو کات پشتیوانی کرێکارانم و لەهەوڵداین بتوانمین یەکەی نیشتەجێبون بۆ ئەو کەسانە دابین بکەین کە لەهیچ کایەیەکی حکومەت سودمەند نەبون و هاوکات د. میران وتی: خوازیارین ئەمرۆژە ببێتە چەسپاندنی داوا رەواکانتان و ببێتە هۆی جێبەجێکردنی یاسایەکی هاوچەرخی کار کەبەهۆیەوە ژیان و گوزەرانی کرێکاران بچێتە قۆناغێکی باشتر.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتی: پیرۆزبایی لەسەرجەم کرێکارانی جیهان و بەتایبەت کرێکارانی کوردستان دەکەین و رۆحی شەهیدان شاد بێت و هیوای چاک بونەوە بۆ سەرجەم بریندارانیش دەخوازین.

وتیشی: کرێکاران ئەو هێزە ماندونەناسەن کە بەراستی شۆڕشی نیشتمانیتان بەرپا کردوەو شۆڕشەکانی میلەتەکامنتان سەرخستوەو ئەو هێزەی حکومەت و پەرلەمانی بنیات ناوە هێزی رەنجدەران و زەحمەتکێشان بوە، وتیشی: هیوادارم ئەم رۆژە بکەین بە رۆژی پێداچونەوە بۆ ئەوەی بۆ کرێکاران کراوەو بۆ ئەوەش کەدەبێت لە داهاتودا بۆیان بکرێت.

هەر لەم یادەدا پارێزگاری سلێمانی داوای لەسەرجەم هاوڵاتیان کرد لە خۆپارێزی بەردەوام بن هەتا دوربن لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبنە هۆکاری بڵاوبونەوەی چونکە لەئەگەری کەرەنتینە کردن زەرەرمەندی یەکەم چینی کرێکاران و رەنجدەرانن.

وتیشی: من هەمیشە پشتیوانی کرێکارانم و لەهەوڵداین بتوانمین یەکەی نیشتەجێبون بۆ ئەو کەسانە دابین بکەین کە لەهیچ کایەیەکی حکومەت سودمەند نەبون.

هەر لەو مەراسیمەدا د. میران ئەندامی مەکتەبی سەرکردایەتی یەکێتیت نیشتمانیی کوردستان وتی: رۆژی کرێکاران یادێکی مەزنەو خەباتی کرێکارانی لەپشتەوەیە، بەناوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم.

وتیشی: خوازیارین ئەمرۆژە ببێتە چەسپاندنی داوا رەواکانتان و ببێتە هۆی جێبەجێکردنی یاسایەکی هاوچەرخی کار کەبەهۆیەوە ژیان و گوزەرانی کرێکاران بچێتە قۆناغێکی باشتر.

ئاماژەی بەوەشکرد: کرێکاران چینێکی گەورەو کاریگەرن و رۆڵیان لە شۆڕش و راپەڕینەکانی کوردستان و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان هەبوەو لەدیدی ئێمەدا شوێن و پێگەی گەورەیان هەیە.

PUKmedia تایبەت

photo_2021-05-01_10-56-07.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket