riklam

لە چوار مانگی رابردوودا 10 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 11:23 AM - 2021-05-01
.

.

ئەمڕۆ 1ی ئایار بە رۆژی جیهانی كرێكاران دیاری كراوە ساڵانەش لەم ڕۆژەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن، سەرۆكی یەكێتی سەندیكای كرێكارانیش رایدەگەیەنێت، تەنها لە چوار مانگی رابردووی ئەمساڵدا 10 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

لەهەرێمی كوردستان و بەتایبەت لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی1 ی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی و پارێزكاری سلێمانی و بەشێك لێپرسراوانی حكومی و حیزبی مەراسیمێكی تایبەت ئەنجام درا.

لەوبارەیەوە چالاك رەئوف سەرۆكی یەكێتی سەندیكای كرێكاران بە PUKmedia ی راگەیاند: لەم ڕۆژەدا پەیاممان جێ بەجێ كردنی دەستەبەری مافی كرێكارانە وپێویستە كاربكرێت بۆ زیاتر خزمەت كردنی چینی كرێكاران و چونكە ئەوان لەدۆخێكی خرابدان.

وتیشی: كرێكاران  روبەرووی توندوتیژی دەبنەوە هەروەها چەندین كرێكارا لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەست داوە.

لەبارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران چالاك رەئوف وتی: ساڵی 2020 30 كرێكار گیانیان لەدەست داوە 17 لەو كرێكارانە لەپارێزگای سلێمانی بوون و هەروەها لەچوارمانگی ئەم ساڵیشدا 10 كرێكار لە هەرێمی كوردستان لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە كە حەوت حاڵەتیان لە پارێزكای سلێمانین.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket