riklam

قوباد تاڵەبانی:بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکەین

کوردستان 11:06 AM - 2021-05-01
.

.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت: بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان دەکەین و دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی داعش بدەینەوە.

دەقی پەیامی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران............

بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کەدەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت.

ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە‌ ئەوەمان پێ دەڵێت کەدەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەرووبونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کەخۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket