riklam

پیرۆزبایی لێپرسراوی بۆردی رێکخراوەکان بۆ کرێکاران

ی.ن.ک‌‌ 10:55 AM - 2021-05-01
.

.

پیرۆزبێت ۱ی ئایار

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، پیرۆزبای گەرم ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان ئەکەم،خوازیارم ۱ی ئایاری ئەمساڵ سەرەتای بەدیهاتنی ئەو ئامانجانە بێت کە کرێکاران چ بەخەباتی مەدەنی یان لە ڕێگای یاسایی کاری هاوچەرخەوە کۆششیان بۆ کروە، بێگومان کرێکارانی کوردستان وەک پێکهاتەیەکی زەحمەتکێشی کوردستان سەرباری ئەرکی قورسی سەرشانیان هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگیان لەخەباتی رەوای گەلەکەماندا هەبوە ، لەم بۆنەیەدا جێ خۆیەتی ڕوو لە حکومەت و پەڕلەمان بکەین و داوابکەین هەرچی زووە پێویستە ئاوڕی جدی لە ژیان و گوزەرانی کرێکاران بدەنەوەو ئەو ژیانەی کە شایستەی هەوڵ و قوربانی دانیانە بۆیان فەراهەم بکرێت، بێگوومان یەکێتی بەردەوام  بەشێک ئەبێت لەسەر خستنی خەباتی رەوای کرێکاران و پشتیوانی سەرخستنیان ئەبێت، ئێمەش لە مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتیەکان تەرجومەی تەواوی سیاسەتی راست و رەوانی یەکێتی ئەبین و بێ درێخ کاردەکەین بەئاراستەی ژیانێکی شایستە بەکرێکاران،لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز لە ئاست گڵکۆی شەهیدانی کرێکاران و تەواوی رەنجدەرانی بیرو بازوو دائەنەوێنین.

فەهمی بورهان
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردیی ڕێکخراوە پیشەیەکان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket