riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی:بەرامبەر رۆڵی گرنگی کرێکاران وەفادارین

ی.ن.ک‌‌ 10:20 AM - 2021-05-01
.

.

بافڵ تاڵەبانی رۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزدەکات و دەڵێت بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەرامبەر رۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبین.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە..............

لە ڕۆژی جیھانیی کرێکاراندا یادی ئەو كرێكارە ماندوونەناس و دڵسۆزانە دەكەینەوە كە رۆڵێكی گرنگ و بونیادنەرانەیان بینیووە لە دروستكردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە خۆشەویستەكەمان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەناوی كرێكاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەیكردووە، بۆیە پاڵپشتی و داكۆكیكردن لە ماف و داوا ڕەوا و یاساییەكانیان بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەرامبەر رۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبین.

بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەسەر كوردستاندا هات، كرێكاران بە ژیانێكی قورس و ناهەمواردا تێپەڕین. بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوامبین لەپێناو دەستەبەركردنی گوزەرانێكی باشتر و ژیانێكی شایستەتر بۆ كرێكارانی خۆشەویستی كوردستان.

رۆژی جیهانیی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرفرازبن.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket