riklam

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: کرێکاران سەرمەشقی خەباتی مەدەنین

ی.ن.ک‌‌ 09:25 PM - 2021-04-30
.

.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان  پیرۆزبایی یەکی ئایار لە کرێکاران دەکات و دەڵێت یەکێتی یەمیشە پشتیوانی کرێکارانە.

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بۆ جەژنی (یەكی ئایار)

بەبۆنەی ڕۆژی  (یەكی ئایار)  جەژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم  كرێكارانی جیھان دەكەین بە تایبەتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان‌. 

یەكی ئایار جەژنی كرێكاران و ڕۆژی هاوپشتی كرێكاری و جۆشدانەوەی خەباتی چینایەتی كرێكارانە، هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا كرێكاران لەسەرانسەری جیهاندا هەڵوەستە لەسەر گوزەران و مافە چینایەتییەكانیان و پێداچوونەوەو دەكردنی یاسای گونجاوی كار دەكەن، كە مافەكانی كرێكاران دەستەبەر بكات. 

كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیروبازوو لە كوردستاندا، لە خەبات بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان درێغیان نەكردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەخەباتی ڕزگاریخوازی گەلەكەماندا، بەتایبەتی لە شۆرشی نوێ‌ دا، قارەمانی نێو سەنگەری پێشمەرگایەتی ‌و ئازا و خۆراگری خەباتی نهێنی و چالاكی ‌و ناڕەزایەتیەكانی ناو شارەكان و كەم نین ژمارەی ئەو كرێكارە تێكۆشەرانەی شەهید و بریندار بوون. 

لە دوای ڕاپەرینیش كرێكاران سەرمەشقی  خەباتی مەدەنی قۆناغەكە بوون  بۆ دەركردنی یاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە كەرتی گشتی و تایبەت  و هێنانەدی مافی دیموكراسیەكانیان و ڕەخساندنی هەلی كار و پاراستنی ژیان و سەلامەتی كرێكاران.

یەكێتیی، وەک حزبێکی سۆشیال دیموکرات پشتیوانی  خەباتی سەندکایی و پیشەیی کرێکارانە و داکۆکی لەمافە پیشەیی و چینایەتی و دیموكراسییەكانی كرێكاران دەکات  ‌و لەرێگای نوێنەرانی لە حكومەت و پەرلەمان و رێكخراو و سەندیكاكانەوە پێداگری دەكات بۆ چەسپاندنی بنەماكانی یاسای كاری هاوچەرخی كرێكاران، لەعێراق و كوردستان و باشكردنی ژیان و گوزەرانیان. 

جارێكی تر پیرۆزە (یەكی ئایار) جەژنە جیهانی كرێكاران

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket