riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كرد

ی.ن.ک‌‌ 09:12 PM - 2021-04-29
.

.

ئەمڕۆ ٢٩-٤-٢٠٢١، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كرد و لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی كاروبارەكانی میدیای یەكێتی لەم قۆناغەدا كۆڵییەوە، پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەوڵێك دەربڕی كەببێتە مایەی بەرەوپێشبردنی راگەیاندنی یەكێتی.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، راشیگەیاند: دەبێت میدیای یەكێتی رۆڵی راستەقینەی خۆی ببینێت لە گەیاندنی سیاسەتی راست و دروستی یەكێتی بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

لەبارەی شێوازەكانی پەرەپێدانی راگەیاندنی یەكێتی، ئامادەبوانی كۆبونەوەكە چەند پێشنیاز و بۆچوونێكیان خستەڕوو، هاوكات سوپاسی بەسەركردنەوەكەی خاتوو شاناز - یان كرد و بەهاوكار و پشتیوانی بەردەوامیان وەسفكرد كە هەمیشە بەتەنگ كێشە و داواكارییەكانیانەوە بوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket