riklam

وتەبێژ: كۆبونەوەنەكانی سەرۆك كۆمار لەهەولێر ئەرێنی بوون

ی.ن.ک‌‌ 08:39 PM - 2021-04-29
.

.

سەرۆك كۆماری عیراق لەسەردانەكەی ئەمڕۆیدا بۆ شاری هەولێر چەند كۆبونەوەیەكی لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

حەسەن جیهاد سەبارەت بە سەردانی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ شاری هەولێر رایگەیاند:" بەرێز د بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان  و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم  و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوەوە.

حەسەن جیهاد وتەبێژی  سەرۆك كۆماری عیراق وتیشی: لەو كۆبوونەوانەدا دوا پێشهات و گۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و تەئكید لە یەكخستنی هەوڵ و تواناكان كرا بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكیەكان و هێنانەدی یەكڕیزی نیشتمانی كە خزمەتی سەرجەم عیراق و هەرێمی كوردستان بكات.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا حەسەن جیهاد ئاماژەی بەوەشدا:" لە كۆبوونەوانەدا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا بەجۆرێك ببێتەدەرفەتێك بۆ چارەسەری قەیرانی حوكمڕانی و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا و گەراندنەوەی متمانەی خەڵك بە سندوقەكانی دەنگدان.

هەر سەبارەت بەو سەردانە وتەبێژی سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەكرد كە كۆبوونەوەكان لە كەشێكی دۆستانەدا‌ بەڕێوەچوون و تیایاندا باس لە میكانیزمی چارەسەری كێشەكان كرا بەگوێرەی دەستور و بەرژەوەندی هاوبەشی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق بەپشتبەستن بە دیالۆگ و لێكگەیشتن .

حەسەن جیهاد باسی لەوەش كرد كە سەرۆك كۆمار سەردانی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین و مامۆستا عەلی باپیر و مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كرد لەو دیدارانە باس لە پێویستی هێنانەدی یەكریزی نیشتمانی و چارەسەری ناكۆكیەكان و یەكخستنی هەڵوێستی لایەنەكان  كرا بۆ رووبەروبوونەوەی ئەگەرو پێشهاتەكان.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket