riklam

ناوەڕۆکی كۆبونەوەكەی سەرۆك كۆمار لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 08:32 PM - 2021-04-29
.

.

ئەمڕۆ 29/4/2021  د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح  سەرۆ كۆماری عیراق بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی  ی ن ك و سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان و ئەندمانی یەكێتی پەرلەمانتاران كۆبونەوەیەكی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر ئەنجامدا

نیعمەت عەبدوڵڵا سەرۆكی پێشووی یەكێتی پەرلەمانتارانی كودستان و بەشداربوی كۆبونەوەكە بە PUKmedia ی راگەیاند:كۆبونەوەیەكی گرنگ و تێیدا باس لە چەندین تەوەر كرا.

وتیشی: یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی لەو كۆبونەوەی جەختی لەسەر كرایەوە یەكریزی و یەك هەڵویستی لایەنە كوردستانیەكان و ئامادەكاریەكان بوو بۆ هەر پێشهاتێك  كە لەداهاتوو لە عیراق روودەدەن، جەختیش لەسەر باشتركردنی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەتایبەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كرایەوە،  بەو پێیەی  بەرپرسیاریەتی قۆناغەكە لە ئەستۆی هەموولایەكە نەوەك چەند لایەنێكی دیاریكراو.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەرلەو كۆبونەوەیە تەئكیدكرایەوە كە پێویستە یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆڵی خۆی ببینێت لە یەكریزی  ناوخۆی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هرێم و بەغدا وەك چۆن لەرابردوو رۆڵی كایگەری هەبوو.

ئەوەشی خستەروو: بەوتەكانی سەرۆك كۆمار دەركەوت كە لایەنە سیاسیەكانی عیراق لەگەل ئەوەی چەندین ناكۆكی قولیان هەیە، بەڵام لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكان یەك دەنگ و یەك هەڵویستن، بۆئەمەش دەزگایەكی هەماهەنگیان تایبەتیان لە نێوخۆیان هەیەو لەو دەزگایە گفتوگۆ لەسەر خاڵە جیاوازیەكانیان دەكەن،  كە بەپێچەوانەوە ئەو شێوازە پەیوەندیە لە نێوان كورد دا  نیە.

 نیعمەت عەبدوڵڵا هەروەها وتی: هەرلەچوارچێوەی كۆبونەوەكەدا باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق كرا،  بۆئەمەش  جارێكی تر یەركریزی كورد بە پێویست زانرا، لەگەڵ ئەوەش تەئكیدیانكردەوە كە ناكرێت حزبێكی سیاسی بەتەنیا  هاوپەیمان لەگەڵ لایەنێكی عیراقی بكات، بەو پێیەی ئەو هەنگاوە خزمەت بە گەلی كورد ناكات، بۆیە ناكرێت  بەر لە بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بیر لە بەرژەوەندییەكانی حزبی بكرێتەوە.

PUKmedia هەولێر - تەها عەبدوڵڵا                     

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket