riklam

حەیف

بابەتی گۆڕاو 02:53 PM - 2021-04-29
.

.

حەیف
حەیف بۆ ئەو سەلامانەی لە مەسئولمان کردن و سوتان

‎بۆ ئەو راستییانەی حاکم کردنی بە بوختان

‎بۆ ئەو چایانەی بەدیار بەرنامەی زەنگەوە سارد بوونەوە

‎بۆ ئەو سەد فلسییانەی لە قومارا ورد بوونەوە

‎حەیف بۆ قەیناکە و گوێ مەدەرێکان

‎بۆ ئەو جنێوانەی  کە کورتیان هێنا

‎ئەو فیشەکانەی کە لەشۆڕشدا نەمانتەقاندن

‎ئەو تەپە هینەی دەوری  مەقەڕ

‎کە هەر شەوەی  برادەرێ پێی پیا ئەنا

‎حەیف بۆ ئەو پژمانەی لە کۆبوونەوەکاندا خەفەم کردن

‎بۆ ئەو دوولۆیەی جۆکەرم پێ کوشت

‎بۆ ئەو سەردەمەی بە حیزیان ئەگو خشت

‎حەیف بۆ هاڵاوی دەمی

‎پیاوەسیرخۆرەکەی تەنیشتم

‎حەیف بۆ هاوارەکانی تەڕەزان

‎کە زۆر درەنگ تێیان گەیشتم

‎بۆ ئەو پاصانەی لە فتبۆڵێندا نەیاندامێ

‎حەیف بۆ کلێنچکەی ناو بامێ

‎کە هەرگیز بەر من نەئەکەوت

‎حەیفێکم بۆ ئاشی نەزان

‎حەیفێكم  بۆ مەلەفی نەوت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket