riklam

پرسەنامەی مەکتەبی راگەیاندن بۆکۆچی دایکی شیرین.ک

پرسەنامە 02:24 PM - 2021-04-28
.

.

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی خاتوو قومرییە دایکی خاتوو شیرین.ک پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

سەرەخۆشی

بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (قومریە میرزا غەفور عەنبەرخان)مان پێگەیشت، كە دەكاتە هاوسەری خوالێخۆشبوو مەلا كەمالی محامی و دایكی شەهید هاوڕێ‌ كەمال و  هەڤاڵ خاتوو شیرین.ك و ئەندازیار خەسرەو كەمال و ئاریاس و هۆشەنگ و نەخشین و دیمەن و نەورۆز و زاگرۆس. هەروەها دەكاتە نەنكی سكرتێری نووسینی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ هەڤاڵ رۆزا دڵشاد مەریوانی.
بەناوی مەكتەبی راگەیاندن-ەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكەین و ئومێدەوارین رۆحی خوالێخۆشبوو شاد بێت و دوا ناخۆشی خانەوادەكەیان بێت.

مەكتەبی راگەیاندن-ی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket