– بە پەلە بردیان ئاوی بۆ هەڵبواسن.
+کێ؟
– کارێزی وەستا شەریف.
***
– ئەمجارەش عەقدەکەیان بۆ تازە کردەوە.
+ کێ؟
– گەندەڵی.
***
– باوەڕ بکە بندیوارەکان لەو باشترن.
+ لە کێ؟
– لە یاسا.
***
ــ بە زۆر ئەویشیان خانەنشین کرد.
+ کێ؟
ــ ویژدان.
***
– ئەو زۆڵەش داوای کردووە بیدەن بە کەرتی تایبەت.
+ کێ؟
– ئۆکسجین.
***
ــ بەداخەوە وەزعی زۆر زۆر خراپە، دکتۆر ئیزنی داوە.
+کێ؟
– ئاسایشی ناوخۆ.
***
ــ بە رەئی تۆ ناوەکەی گوناح و وروژێنەر نییە؟
+کێ ؟
ــ دۆڵەڕووت.
***
– ئینزاری بۆ دەرچووە، ئەگەر ئەمڕۆ نەیەتەوە فەسڵ ئەکرێ.
+ کێ؟
– تەحەمول.
***
– وتی دەوڵەمەندەکان درۆ ئەکەن کەسیان لە منەوە دەستیان پێ نەکردووە.
+کێ وای وت؟
– سفر.
***
– شەش و هیچ لە پێش خەباتەوەیە.
+کێ؟
– خیانەت.