riklam

هاوسەرۆكانی یەكێتیی و وەزیری دەرەوەی ئێران كۆدەبنەوە

ی.ن.ک‌‌ 12:01 AM - 2021-04-28
.

.

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازییان کرد لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی٤ـی٢٠٢١ هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازییان کرد لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێکی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵڵا و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕان و د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون، گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر پێویستیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان، ھەماھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاریی ئابووری و بازرگانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا لە پێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە.

هاوسەرۆکان جەختیان لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بە فاکتەرێکی گرنگ زانی بۆ پاراستن و ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ.

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خۆشحاڵیی خۆیان نیشاندا لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ڕایانگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەو دانوستانانە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتییانی ئێران کە بە هۆی گەمارۆوە زەرەرمەند بوون، هاوکات دەبێتە مایەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو ڕۆڵە گرنگەی یەکێتی دەیگێڕێت بە تایبەت کە لە دوای گۆڕانکاری و ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە، پێگەی یەکێتیی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بەهێزتر بووە.

ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوندییەکان و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket