riklam

بابل.. وه‌فدێكی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی خوێندنگای مام جه‌لال ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 06:56 PM - 2021-04-27
.

.

حكومه‌تی خۆجێی له‌پارێزگای بابل له‌ده‌ستپێخه‌رییه‌كی به‌رزی نیشتمانیدا خوێندنگایه‌كی سه‌ره‌تایی به‌ناوی سه‌رۆك و رابه‌ڕ مام جه‌لال ناوده‌نێن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌واوی خۆشه‌ویستی و شانازیكردنی رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق و رۆڵه‌كانی پارێزگای بابل ده‌رده‌خات له‌به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال، وه‌ك پێزانینێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌،عادل عزالدین داوودی نوێنه‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ عیراقییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی نیسانی 2021 سه‌ردانی خوێندنگاكه‌ی كرد.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، داوودی سڵاوو رێزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ عیراقییه‌كان و ئه‌ندامانی نووسینگه‌كه‌یان گه‌یانده‌ ئیداره‌و ده‌سته‌ی فێركردن له‌ خوێندنگاكه‌، هه‌روه‌ها به‌ناوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان دیارییان پێشكه‌شی ئیداره‌ی قوتابخانه‌ كرد ئه‌وه‌ش له‌پای ماندوبوون و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌، كه‌ به‌پایه‌ی پێشكه‌وتنی گه‌لان داده‌نرێت، له‌میانی سه‌ردانی نوێنه‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ خوێندنگاكه‌، جێی ئاماژه‌شه‌، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی بابل ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌ستخۆشیكردن له‌ئیداره‌ی خوێندنگاكه‌ بوو.

له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فێركردن له‌خوێندنگای (مام جه‌لالی سه‌ره‌تایی)سوپای نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ عیراقییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌پای ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی نواندیان بۆ سه‌ردانیكردنی خوێندنگاكه‌یان و دووپاتیشیان كرده‌وه‌ كه‌ مام جه‌لال سه‌رۆكی هه‌موو عیراقییه‌كان بوو.

PUKmedia راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ عیراقییه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket