ته‌نها به خوێندن ده‌توانرێت به‌ر به‌و ئافاته بگیرێت...!
بیروڕا 06:51 PM - 2021-04-27.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
ئاشكرایه گۆی زه‌وی به‌گشتی و مرۆڤایه‌تی و ته‌واوی گیانداران ته‌نانه‌ت دار‌و دره‌خت و گژوگیاش په‌یوه‌سته به‌كه‌ش و هه‌واوه، به‌واتایه‌كیتر كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بواره و بابه‌تانه‌وه هه‌یه كه ژیانی پێوه هه‌ڵده‌سوڕێت و درێژه‌ی پێده‌دات، له‌رابردوودا كه ش و هه‌وا وه‌كو كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی جێگه‌ی باس و خواس نه‌بووه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كان و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و به‌كارهێنانی جۆراوجۆری سامانه سروشتیه‌كان و كانزاكان و دامه‌زراندنی فابریقه‌ی گه‌وره و زه‌به‌لاح كه‌ش و هه‌وای خسته به‌ر شاڵاوی گۆڕانكاری، بێگومان به‌دیوه نه‌رێنیه‌كه‌ی، ئه‌مه وایكرد ئه‌و ده‌ره‌نجامه گرنگه ببێته جێگه‌ی بایه‌خی پسپۆڕانی ئه‌و بواره و دراسه‌تكردنی، سه‌ره‌نجام وا لێكدرایه‌وه جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه و خه‌ریكه به‌ئاشكرا هه‌ژمونی ده‌رده‌كه‌وێت، گرنگترین ئه‌و ده‌ركه‌وتانه پیسبوونی به‌رگه هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی باكور و باشور و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریتر كه به‌ڵنیاییه‌وه تا دێت زیاتر ده‌بێت، دیاره ئه‌و بابه‌ته له‌جیهانی پێشكه‌وتودا بۆته جێی بایه‌خ، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریه له‌و وڵاتانه زیاتر ده‌ركه‌وتوه له‌وه‌ی له وڵاته تازه پێڕۆكان، وه‌ك گه‌واهیش بۆ ئه‌و راستیه ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زۆر بوار و بابه‌تدا كاری باشیان كردووه، به‌ڵام ژینگه‌كانیان پاك نیه و به‌رگه هه‌وایان ئالوده‌یه به دووكه‌ڵ و ته‌پ و تۆزی كارگه گه‌وره‌كان ، سه‌ره‌نجام دابارینی بارانی ترشیش، بۆیه ماوه‌یه‌كه ئه‌مه بۆته جێی بایه‌خی داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشییه‌كان، سێ ساڵه په‌روه‌رده‌ی نێو ده‌وڵه‌تی((Education international)) واته یه‌كێتی مامۆستایانی جیهانی كه نوێنه‌رایه‌تی ((32.5 )) سی و دوو ملیۆن و نیو مامۆستا و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كات، له هه‌فته‌ی پاراستنی ژینگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له‌و مه‌ترسیانه ئاگاداربكه‌نه‌وه كه له ئاینده‌دا كاریگه‌ریه قوڵه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مساڵ ئه‌و هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌ته‌یان زۆر چڕتر كرده‌وه، له رۆژانی 19-20-21 ی نیسان چه‌ندین چالاكیان له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا له ژێر دروشمی به( خوێندنی باش به‌رنگاری گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ده‌بینه‌وه) ئه‌نجامدا، به‌پێداگیره‌وه داوایان كرد پاراستنی ژینگه و گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شو هه‌وا بخرێته نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راستیه‌ی ته‌نها به‌خوێندن ئه‌و پرسه گرنگه وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ویسترێت به‌ری لێده‌گیرێت، لێردا جێی خۆیه‌تی تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بپرسین، ئایا ئه‌و پرسه گرنگ بۆته جێی بایه‌خی حكومه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش زۆر سوك و ئاسانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، نه‌خێر به‌كردار كاری بۆ نه‌كراوه رنگه به‌دروشم و وته‌و وته‌زای سه‌رپێیانه باس و خواسی له‌باره‌یه‌وه كرابێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع كارێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كراوه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی:-
1- ساڵانه به‌هه‌زاران دۆنم دارستان و پوش و پاوان ده‌سوتێت و ئه‌نفال ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ به‌رگرتن یان داچاندنه‌وه‌یان بدرێت .
2- به به‌ربڵاوی ئاوی ژێر زه‌وی به‌كاردێت كه ئه‌وه سامانێكی خواپێداوه نابێت رێگه بدرێت به‌و شێوازه به‌فیڕۆ بدرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا ساڵانه نزیكه‌ی 40 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی شیرین له‌و پێنج روباره‌ی له‌هه‌رێمدا هه‌یه ده‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ی سودی لێوه‌ربگیرێت .
3- دامه‌زراندنی بێ به‌رنامه‌ی چه‌ندین كۆمپانیا كه هیچ ره‌چاوی لێكه‌وته نه‌رێنیه‌كان نه‌كراوه و ناشكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌یان هه‌یه.
4- له شاره گه‌وره‌كان بایه‌خ به سه‌وزایی نادرێت هه‌موی هه‌ر ده‌كرێته باڵه‌خانه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ته‌نها 5% سه‌وزاییه كه له بنه‌ڕه‌تدا نابێت له 14% كه‌متر بێت .
5- به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌م وڵاته‌ی ئێمه كێشه‌ی كه‌می ئاو هه‌یه یان خراپ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی ده‌شكرێت به‌زانستی نیه ، به‌رده‌وام زه‌ویه‌كان به بیابان ده‌بن به پێی راپۆرتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ساڵانه زیاتر له 100000 سه‌د هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌بێته بیابان .
6- له هه‌فته‌ی به‌رانگاربوونه‌وه ، له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان كه‌مترین چالاكی ئه‌نجامدرا، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌رموگوڕ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌برا.
بێگومان ئه‌و هۆكارانه هه‌مویان پێكه‌وه مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ژینگه و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، ئه‌گه‌ر كاری جددی بۆ نه‌كرێت ئه‌وه‌نده نابات كاریگه‌ریه‌كان كه له ئێستادا سه‌ره‌تاكان وه‌ده‌ركه‌وتون قوڵتر ده‌بێـته‌وه، ئه‌و ده‌م چاره‌سه‌ره‌كان زۆر قورس ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه وێڕای هه‌نگاوه هه‌نوكه‌ییه‌كان، ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته بخرێته به‌رنامه‌ی خوێندن له‌هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه، چونكه بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه ته‌نها به‌خوێندن ده‌توانرێت به‌ر به‌و ئافاته بگیرێت و له به‌شێكی مه‌ترسیه‌كان بڕه‌خسێین .
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28