مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین: درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بین
ی.ن.ک 03:54 PM - 2021-04-27.
له ساڵیادی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 8 ی خانه‌قیندا كه تێیدا 38 كه‌س شه‌هیدبوون و 80 كه‌سی تریش برینداربوون، مه‌ڵبه‌ندی (8) ی رێكخستنی خانه‌قین، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
په‌یامی مه‌ڵبه‌ندی (8) ی رێكخستنی خانه‌قین له هه‌فته‌مین ساڵیادی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌نددا:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، جه‌ماوه‌ری شاری خانه‌قینی خۆڕاگر
بۆ له‌باربردنی دیموكراتی و كپكردنی ده‌نگی ئازادی خه‌ڵك، له‌پێش شه‌ش ساڵ له رۆژی ٢٨-٤-٢٠١٤ له‌كاتێكدا جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری سه‌رقاڵی بانگه‌شه بوون بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی (ی.ن.ك) بۆ په‌رله‌مانی عیراق، ئا له‌وكاته‌دا تیرۆرستێكی خۆكوژ له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌نددا هاته‌ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌رو له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا خۆی ته‌قانده‌وه‌و خۆشییه‌كانی ژیانی دیموكراسی خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و كۆستی خه‌ڵكی شاره‌كه كه‌وت و هه‌مووان له‌نێو خه‌م و پرسه‌و ماته‌مینیدا نوقم بوین.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه پۆلێك له رۆڵه دڵسۆز‌و گه‌نجانی خوێن گه‌رم و تێكۆشه‌رانی(ی.ن.ك)ی شاری خانه‌قین شه‌هید بوون، كه (٣٨) هه‌ڤاڵ شه‌هیدو زیاتر له (٨٠) هه‌ڤاڵی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری شاری خانه‌قین و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌و پۆله شه‌هیده نه‌مرانه و بریندارانی كاره‌ساته‌كه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ رۆژی دواتر به‌به‌شداریكردنیان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌خوێنی جگه‌رگۆشه‌كانیان ده‌نگیانداو رۆحی شه‌هیده‌كانیان شاد‌و ئاسوده كرد‌و وه‌ڵامی دڕنده خۆكوژه‌كانیان دایه‌وه‌و هه‌موو پیلانی دوژمنان و تیرۆرستانیان زینده‌به‌چاڵ كرد.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵبژاردن له‌خانه‌قین
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له‌ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و هه‌زاران سڵاو‌و درود ئاڕاسته‌ی ڕۆحی فریشته‌یی ئه‌و پۆله شه‌هیدو بریندارانه‌و تێكڕای شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
سڵاوی رێز‌و وه‌فاداری ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌وان له‌پێناوی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ماف و ئازادی و ئاشتی و دیموكراسی و سه‌قامگیریدا شه‌هیدبوون، ئه‌وان به‌خوێنی گه‌شیان سه‌روه‌ری و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان بۆ یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌یان و كوردستانیبوونی خانه‌قین تۆماركرد.
وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، بنیاتنه‌رو داینه‌مۆی سه‌ره‌كی بیروباوه‌ڕی دیموكراسی و فیدراڵی و ئازادییه له كوردستان و خاوه‌نی رابردووی پڕ له‌سه‌روه‌ری و خه‌باتی درێژخایه‌نه له‌پێناوی به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌شه‌سه‌ندنی گیانی لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هاووڵاتیان، به‌بیروباوه‌ڕی (كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی، تا گه‌ل بژی) خه‌رمانی سه‌روه‌رییه‌كانی به‌قوربانیدان هه‌ڵچنیووه‌و له‌و رێگایه‌شدا به‌رده‌وامه تابه‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
كه‌چی تیرۆرستان له‌شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و له‌ئاستی ئازادی خه‌ڵك و ژیانی دیموكراسییه‌ت و خۆشگوزه‌رانی چاویان هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه به‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ئاكاری ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی سیاسیش بێت، ده‌یانه‌وێت و ویستیان به‌م كرده‌وه ناجوامێری و مرۆڤكوژییه‌یان وره‌ی پۆڵاینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕوخێنن، به‌ڵام به‌دڵسۆزی و هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی خه‌ڵكی خانه‌قین و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان سه‌لماندیان كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌و خه‌مخۆری هه‌موو ماف و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێره.
ئه‌م پیلانه قێزه‌ونه‌ی تیرۆرستان و نه‌یارانی خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌ربڕینی داخیانه به‌رامبه‌ر یه‌كێتی، چونكه له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادی و رووخاندنی رژێمدا سیاسه‌تی (ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌بعیس و ته‌هجیر)ی رژێمی فاشی به‌عسی پووچه‌ڵكرده‌وه‌و كوردستانیبوونی خانه‌قینی سه‌لمانده‌وه.
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر
ئاشكرایه گه‌له‌كه‌مان و (ی.ن.ك) له مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا له‌پێناوی پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا ده‌یان سه‌ركرده و سه‌دان فه‌رمانده‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌ردو رۆڵه‌ی قاره‌مان و به‌ئه‌مه‌ك له‌ڕیزه‌كانیدا گیانی خۆیان به‌ختكردووه‌و قوربانی زۆر گه‌وره‌و رووبارێك خوێنی گه‌شی به‌كوردستان به‌خشیووه، كه‌هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی بڕیوه‌و تائێستاش سه‌رقافڵه‌ی كاروانی تێكۆشان و خزمه‌ت و قوربانیدانه‌و به‌حزبی شه‌هیدان ناوزه‌دكراوه.
وه‌ك ئاشكرایه كه سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ئه‌و هه‌موو هه‌ورازو كه‌ندو كۆسپ و ته‌گه‌رانه، په‌یڕه‌وانی رێبازی پیرۆزی شه‌هیدان له‌خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وامن بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌پاراستنی گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری خانه‌قین و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه بۆ سه‌ر كوردستان به‌پێی چه‌سپاندنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی فیدراڵ، خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان درێژه‌ی هه‌یه‌و ئه‌م ئازادی و ئاشتی و ئارامی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆمانیش، به‌ری ره‌نج و تێكۆشان و خوێنی گه‌شی شه‌هیده نه‌مره‌كان و پێشمه‌رگه دێرین و قاره‌مانه‌كانه.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵبژاردن
مێژوو شاهیده كه‌جه‌ماوه‌ری كوردستان، یه‌كێتیی باش ده‌ناسن كه‌خاوه‌نی رێبازێكی رون و ئامانجێكی ره‌وایه، كه‌مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستن و ته‌عریب و ته‌رحیل له‌نێو سه‌نگه‌ری خه‌باتدا كوردایه‌تییه‌كه‌ی پێنه‌گۆڕی، به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رده‌م وه‌كو پێشمه‌رگه‌و كادری (ی.ن.ك) درێژه‌پێده‌ری رێبازی پیرۆزی ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال و تێكڕای شه‌هیده نه‌مره‌كان ده‌بین و له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌خه‌بات به‌رده‌وامین، ئێستاش له‌قۆناغی خه‌باتی دیموكراسیدا به‌پشت و په‌نای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌رده‌م یه‌كێتییه‌كه‌تان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت. له‌م یاده‌دا به‌توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌ی تیرۆریستان ڕیسواو مه‌حكوم ده‌كه‌ین، هه‌زاران سڵاو‌و درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پرسه‌وهاوخه‌می خۆمان بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره زوڵملێكراوه ده‌رده‌بڕین و له‌خوای گه‌وره داواكارین گیانی پاكی شه‌هیدان به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات و سه‌بووری هه‌موولایه‌ك بدات.
مه‌ڵبه‌ندی(8)ی رێكخستنی خانه‌قینی ی.ن.ك
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27