riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران چرایه‌كی گه‌شاوه‌یه‌ بۆ زانست و داهێنان

ی.ن.ک‌‌ 10:58 AM - 2021-04-26
.

.

به‌بۆنه‌ی 45 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پیرۆزباییه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانی و هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌ربڕی.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان.

به‌ بۆنه‌ی ٤٥ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ یه‌ك به‌ یه‌كی كادیر و ئه‌ندامه‌كانتان ده‌كه‌م و جوانترین چه‌پكه‌ گوڵی ڕێزلێنانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خوێندكارییه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌رده‌وام بێت له‌ خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراتی و چرایه‌كی گه‌شاوه‌ بێت بۆ پێشكه‌وتنی زانست و داهێنان و گه‌شه‌پێدانی بیری پێشكه‌وتنخوازی و دیموكراسی. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێكخراوه‌ خوێندكارییه‌،‌ ئامانجی جۆشدانی خه‌باتی ڕێكخستنی خوێندكارانی كوردستان و زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆحی شۆڕشگێڕی بوو له‌ناو خوێندكاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی دیكتاتۆریی، له‌و پێناوه‌شدا كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌ هه‌موو وێستگه‌كانی خه‌باتدا توانی ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی گه‌وره‌ بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی به‌دیبهێنێت.

له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی خه‌باتیشدا به‌ تایبه‌ت له‌ دوای كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان به‌رده‌وام بێت له‌و ئه‌ركه‌ گرنگ و ڕۆڵه‌ دیاره‌ی كه‌ هه‌یه‌تی و درێژه‌ به‌ خه‌باتی پیشه‌یی خۆی بدات له‌ پێناوی هێنانه‌ دی سیستمێكی هاوچه‌رخی خوێندن و په‌روه‌رده‌ و فێركردن و چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌رگریكردنی له‌ مافه‌كانی سه‌رجه‌م خوێندكاران بێ جیاوازی. ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌مه‌ ده‌رفه‌تێك كه‌ هانتان بده‌م به‌ به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن‌ و نه‌خشه‌ڕێگای نوێ و هاوچه‌رخه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئامانج و ئه‌و دروشم و په‌یامانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌تان خه‌باتی بۆ ده‌كات به‌و جۆره‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ داوا ڕه‌واكانی خوێندكاران بكات، ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین.

پیرۆز بێت یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان.

سڵاو له‌ گیانی هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ له ‌ڕێی ئه‌م ڕێكخراوه‌ دێرینه‌وه‌ گیانی خۆیان به‌خت كرد له‌ پێناوی ڕزگاری و دیموكراسیدا.

لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket