ساڵیادی كۆچی دایكی شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه
ی.ن.ک 08:50 AM - 2021-04-26.
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ رۆحی نه‌مر و به‌رزه‌فری (وه‌سفیه به‌نی وه‌یس)، و له پێنجه‌م سالیادی ژیان ئاوایی‌دا، ساتێك له‌سه‌ر ئارامگه و دواھه‌واری یادی ده‌كرێته‌وه .
یادی دایكی شه‌هیدان له رۆژی دوو شه‌ممه 26-4-2021 له قه‌زای خانه‌قین، له گۆرستانی خدر زنده له سه‌عات (10)ی سه‌ر له به‌یانی ده‌ستپیده‌كات.
وه‌سفیه به‌نی وه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌دایكبووی ساڵی 1953 ی گه‌ڕه‌كی مه‌زره‌عه‌ی شاری خانه‌قین بوو، ساڵی 1975 به‌شی كوردیی كولێجی ئادابی له زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كردووه .
ساڵی 1974 دوای ئه‌وه‌ی كه سێ برای په‌یوه‌ندییان به شۆڕشه‌وه كرد , ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له خانه‌قین هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵیان‌و دایك و باوكییان بۆ باشوری عیراق دوورخسته‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر خانووه‌كه‌یاندا گرت و هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانیان هه‌ڕاج كردن .
ساڵی 1977 پاش دامه‌زراندنی رێكخراوی له‌یلا قاسم بۆ ڕێكخستنی ژنان لێپرسراویه‌تیی سه‌رپه‌رشتی كردنی یه‌كێ له‌دوو به‌شه‌كه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی پێ سپێردرا . هه‌ر ئه‌و ساڵه چالاكییه‌كانی خۆی بۆ به‌غداد گواسته‌وه و په‌یوه‌ندی به جوامێر سیا میره‌وه كردووه .
له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی رێكخراوی هه‌ڵوی سوور كه رێكخراوه‌كه ئه‌ركه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بوو بۆ ناو ماڵی دوژمن له به‌غداد رۆڵێكی دیاری له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه لۆجستیكیه‌كانی وه‌ك گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و نامه له سلێمانییه‌وه بۆ به‌غداد گێڕا.
ساڵی 1982 یه‌كه‌م ژن بوو له ڕێكخستنی شاره‌كانه‌وه به‌شداری له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له گوندی بالیسان بكا. ساڵی 1986 له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو بۆیه رووی كرده شاخ و هاوشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌لی شامار ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌ست پێكرد .
له‌كاتی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 رۆڵی دیاری هه‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر سنور و ناو ئێران هه‌ر ئه‌و ساڵه گه‌ڕایه‌وه بۆ گه‌رمیان و بووه ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك . له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1993/2003 دا لێپرسراویه‌تی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی ژنانی كوردستانی گرته ئه‌ستۆ و ماوه‌یه‌كیش كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان بوو , ساڵی 2003 به جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین هه‌ڵبژێردرا .
ساڵی 2010 له سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌ر ئه‌و ساڵه دوای پێكهێنانی مه‌كته‌بی شه‌هیدان كرایه یه‌كه‌م لێپرسراوی ئه‌و مه‌كته‌به.
شه‌وی 25-26/4/2016 له نزیك وارماوای سه‌ر به‌قه‌زای شاره‌زوور به روودوای هاتووچۆ گیانی له ده‌ستدا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25