riklam

د.میران: كۆمەڵەی خوێندكاران لە رۆژگاری جەور و ستەم و سەردەمی تاریكیدا دامەزرا

ی.ن.ک‌‌ 12:47 AM - 2021-04-26
.

.

د. میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان لەیادی 45 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سكرتاریەت و كۆمیتەی تەنفییزی كردوە.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان/ هەڤاڵانی مەكتەبی سكرتاریەت و كۆمیتەی تەنفیزی 

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

لەیادی (٤٥) ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستاندا، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستەدەكەم، هیوادارم ئەم یادە ببێت بە خالێكی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ریكخراوەییتاندا، بەئاراستەی خزمەتكردنی خوێندكاران و پرۆسەی خوێندن لە كوردستاندا، رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان لە رۆژگاری جەور و ستەم و سەردەمی تاریكیدا دامەزرا وەك چرایەكی رووناككەرەوەی رێگەی خەباتی كوردایەتی هاوچەرخ دامەزرا،سەدان و هەزاران دەستكەوتی هەبوو بۆ خوێندكاران، كۆمەڵەی خوێندكاران وەك جگەرگۆشەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دیارییەكی شیرینی سەرۆك مام جەلال بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بزووتنەوەی خوێندكاری، لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی میللەتەكەماندا هەمیشە سەرمەشق و پیشەنگی خوێندكاران و جەماوەری كوردستان بوون، سەنگەرەكانی بەرگری و زیندانەكانی ڕژێمی لەناوجوی بەعس گەواهیدەری تێكۆشان و فیداكاری و بەخشندەییتانن، لەپاش ڕزگاری كوردستان و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە بە پرۆژە و بەرنامە و پێشنیارەكانتان، لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردندابوون بە خوێندكاران و پیشخستنی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن، خاوەن و خەباتكاری ڕاستەقینەی دروشمی خوێندنی هاوچەرخ بوون لە كوردستاندا، سەرباری كیشە و گرفت و ئاستەنگەكان كە رووبەڕووی هەرێمەكەمان بووەتەوە، لەگشت سەردەمەكاندا، ئێوە بێوچان ئاڵا هەڵگری مافەڕەواكانی خوێندكارانبوون، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هەمیشە پشتیوان و هاوكاری داخوازییەڕەواكانتانبووە و دەمێنێت، ئێمەش لە مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، هەردەم پاڵپشتانین لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانتاندا، خوازیارین، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان ماڵی سەرجەم خوێندكارانی كوردستانبێت، بەبێ ڕەچاوكردنی بیرو باوەڕی سیاسییان، ئەمێستاش كە هەموو جیهان و كوردستان گیرۆدەیە بەدەست پەتای نەگریسی كۆرۆناوە، ئومێدەوارین بەڕەچاوكردنی خۆپارێزی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمەكەمان بەباشی بەرێوەبچێت، كۆمەڵەی خوێندكارانیش لەم دۆخەدا، وەك ڕیكخراوێكی دەربەس و مشور خۆر، دەبێت فشارەكانی بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندی دارەكان وەگەڕ بخات، لەپێناوی سەركەوتنی پرۆسەی خوێندن و پارێزگاری لە تەندروستی خوێندكاران و هاووڵاتییان.

لیرەشەوە سوپاس و دەستۆخۆشی دەنێرین بۆ سەرجەم ئەو كادیرانەی كە لە كاروانی خەباتەكەتاندا ماندووبوون، سەری ڕێزمان نەویدەكەین لە ئاستی شەهیدانی خوێندكاران و سەرچەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی كوردستاندا، جارێكی دیكە بەڵێن دووپات دەكەینەوە وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانتانبین.

پیرۆزبێت (٤٥)ساڵ خەباتی بێوچان ، هەرشاد و سەركەوتوو سەرفرازبن.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket