riklam

مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین: وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس ناوێكی دره‌وشاوه‌ی نێو كۆڕی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان

ی.ن.ک‌‌ 07:32 PM - 2021-04-25
.

.

بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی خاتوو (وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس)، مه‌ڵبه‌ندی ٨ی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بروسكه‌ی ماته‌مینی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین بۆساڵیادی كۆچی دوایی وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس

بروسكه‌ی ماته‌مینی

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌رو دایكی شه‌هیدان

(مامۆستا وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس)ی نه‌مر، وێرایی ده‌ربڕینی هاوخه‌میمان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، وه‌كو ئاشكرایه‌ له‌لای هه‌موان هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر (مامۆستا وه‌سفیه‌ )، له‌مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا  ژنێكی ماندونه‌ناس، ڕاستگۆو هه‌قبێژ ، ناوێكی دره‌وشاوه‌ی گه‌لێك گه‌وره‌و پایه‌به‌رز له‌نێو كۆڕی خه‌بات و  تێكۆشاندا، كه‌به‌بێ دابڕان هه‌رده‌م له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و به‌رخۆداندا به‌رده‌وام بووه‌، سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌كی شایسته‌و پڕ له‌مه‌ردایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و  واقیعبینانه‌و خۆنه‌ویست، هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر ساده‌و خاكی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداو هه‌رده‌م په‌رۆشی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بوو ، به‌تایبه‌تی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌ژاران ، مه‌خابن هێشتا زوو  بوو كه‌ئه‌م كه‌ڵه‌ ژنه‌ی گه‌له‌كه‌مان  به‌جێمانی هێشت و  كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ نێو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵانمانه‌وه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌  دووباره‌ هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین ، هه‌زاران سڵاو له‌روحی پاكی مامۆستا وه‌سفیه‌  نه‌مر ، به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا درێژه‌ پێده‌ری ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری دێرین(مامۆستا وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس)و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان بین.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا.

مه‌ڵبه‌ندی ٨ی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket