riklam

كۆسرەت رەسوڵ:دەرگای نەخۆشخانەكان بۆ بریندارەكانی بەغدا كراوەیە

ی.ن.ک‌‌ 04:46 PM - 2021-04-25
.

.

كۆسرەت رەسوڵ بۆ رووداوەكەی نەخۆشخانەكەی  بەغدا رایگەیاند:بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان و هەر پێداویستییەكی تر ئامادەی هەموو هاوكارییەكین و دەرگای نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان كراوەیە.

بەوپەڕی خەمباری و نیگەرانیەوە هەواڵی روودانی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدامان بیست، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین، بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان و هەر پێداویستییەكی تر ئامادەی هەموو هاوكارییەكین و دەرگای نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان كراوەیە.

كۆسرەت ڕەسول عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUkmedia 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket