riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: ئاماده‌ی ھه‌موو هاوكارییه‌كین بۆ برینداره‌كانی به‌غدا

ی.ن.ک‌‌ 04:23 PM - 2021-04-25
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی ھه‌موو پشتیوانی و ھاوكارییه‌كه‌ و سه‌رجه‌م توانا ته‌ندروستییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌خزمه‌ت برینداره‌كاندایه‌ و ھه‌ر ھاوكارییه‌كی تریش كه‌ پێویست بێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 به‌دڵته‌نگی و خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ هه‌واڵی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدادم بیست.

بۆ ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌ی گه‌لی عیراق و خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ ده‌زانم و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و ھیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.

سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی ھه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كه‌، سه‌رجه‌م توانا ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خزمه‌ت برینداره‌كاندایه‌ و هه‌ر هاوكارییه‌كی تریش كه‌ پێویست بێت.

رۆحی قوربانییه‌كان شاد بێت و هیوانی سه‌لامه‌تی و ژیانێكی ئارام بۆ هه‌موولایه‌ك.

بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket