riklam

لاهور شێخ جه‌نگی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غدا ده‌رده‌بڕێت

ی.ن.ک‌‌ 11:58 AM - 2021-04-25
.

.

په‌پامێكدا  لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدا، هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

خه‌مبار و نیگه‌ران بووین به‌ بیستنی ڕووداوی نه‌خوازراوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی شاری به‌غدا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كین بۆ دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی و یارمه‌تیدانی برینداره‌كان و چاره‌سه‌كردن و چاودێریكردنیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی.

لاهور شێخ جه‌نگی

هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket