riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌بو كاروان و بنه‌ماڵه‌ی حسێن سه‌عدۆ ده‌كات

پرسەنامە 09:13 PM - 2021-04-24
.

.

كۆسره‌ت ڕه‌سول پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌بو كاروان ده‌كات

برای به‌ڕێزم: ئه‌بو كاروان

به‌داخێكی زۆره‌وو هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو قه‌دریه‌ دایكی به‌ڕێزتان و شه‌هید سه‌لام و شه‌هید عه‌فام بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

كۆسره‌ت ڕه‌سول هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ حسێن سه‌عدۆ سه‌رۆكانی ده‌رده‌بڕێت

به‌ڕێزان: خانه‌واده‌و كه‌سوكاری هه‌ڤاڵ حسێن سه‌عدۆ سه‌رۆكانی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ حسێن سه‌عدۆ سه‌رۆكانی كادیری دیاری یه‌كێتی و لێپرسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی بادینانم بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket