riklam

ئاراس محمد ئاغا: مام حسێن سه‌روكانى تێكوشه‌ر و پێشمه‌گه‌یەکی دێرین بوو

ی.ن.ک‌‌ 04:39 PM - 2021-04-24
.

.

وەفدێکی ی ن ک بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی چواری دھۆک بەیاوەری ئیمان ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک و بە ئامادەبونی چەندین کەسایەتی و تیکۆشەری دێرینی ی ن ک بەژداریان لە بەخاک سپاردنی مام حوسێن سەروکانی تیکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و بەرپرسی ناوەندی کۆمەلایەتی بادینانی ی ن ک کرد .

ھاوکات لە مەراسیمەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک لەوتەیەکیدا : مام حوسێن سەروکانی رۆلێکی بەرچاوی ھەبوو وەک بەرپرسی کۆمەلایەتی یەکیتی لە دەڤەرەکە بۆ گەشەکردنی ی ن ک و چارەسەرکردنی کێشەوکرفتی کۆمەلایەتی ، تەمەنێکی درێژی لە ناو رێزەکانی خەبات و تیکۆشانی گەلی کوردستاندا و بەتایبەتیش ناو رێزەکانی ی ن ک بەسەربردووە ،  مام حوسێن برای شەھید ئازاد سەروکانیە  کەسایەتی دیاری زێباریە ، بەلام بەخەمو پەژارەیەکی زۆرەوە شەوی رابردوو بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەتەمەنی ٧٣ سالیدا گیانی لەدەستدا ،

ھاوکات بەرپرسی مەلبەندی چواری دھۆک وتیشی : کۆچی دوایی مام حوسێن خەسارەتیکی گەورەبوو بۆ ی ن ک  ، بادینان کەسایەتی تیکۆشەری دێرینی ی ن ک لەدەستدا . بەناوی خۆم و ھەڤالانی سەرکردایەتی پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تیکۆشەری مام حوسێن دەکەین ھیوادارین دوا ناخۆشی بنەماکەیان بێت و جێگای بە ھەشتی بەرین بێت ،

پاش نیوەرۆی ھەمان رۆژیش  وەفدەکەی ی ن ک  بەژداریان کرد لە پرسەی مام حوسێن سەروکانی ھاوخەمی خۆیان گەیاندە بنەمالە تیکۆشەرەکە و ھیوایان خواست دواناخۆشی بنەماکەیان بێت .


نوسینگەی راگەیاندنی بەرپرسی مەلبەندی چواری دھۆک

PUKmedia

01.jpg

02.jpg

03.jpg

04.jpg

05.jpg

06.jpg

07.jpg

08.jpg

09.jpg

010.jpg

11.jpg

012.jpg

013.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket