كاره‌ساتی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ له زاری شایه‌تحاڵانه‌وه
جینۆساید 04:19 PM - 2021-04-24.
كاره‌ساتی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ناپاڵم له لایه‌ن رژێمی فاشیستی به‌عس له ساڵی 1974، یه‌كێك بوو له‌و غه‌دره گه‌ورانه‌ی رژێم كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی گه‌لی كوردستانی كرد‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان شه‌هیدو برینداربوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وت، ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشه بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ری تاك به‌تاكی خه‌ڵكی كوردستاندا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی میلله‌ته‌كه‌مان به‌مێژووی پڕ قوربانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاشنابێت، هاووڵاتی ته‌ها عه‌لی ئه‌مین كه ئه‌و كات خوێندكاری زانكۆی سلێمانی بووه‌و خۆی له‌ناو كاره‌ساته‌كه‌دا بووه به نووسینێك باسی له گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌و ئه‌و زوڵمه كردووه كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی قه‌ڵادزێ كراوه له‌و كاته‌داو ده‌ڵێت:
ساڵی ١٩٧٤ بوو مانگی سێ ، دوای نه‌ورۆز زۆربه‌ی مامۆستایان وخۆیندكاره‌كان زانكۆی سلێمانیان به‌جێ هێشت وبه‌ره‌و شاری قه‌ڵادزێی، له‌و كاتدا كاك جبار ی ره‌شه‌ی مه‌لا براییم وسه‌روه‌ری علی قادر وبه‌نده ( كه خوێندكاری قوناغی چواره‌می كۆلێژی كشتوكاڵ بووم ) له سلێمانی ماینه‌وه وجارجار یه‌كێكمان له سلێمانیه‌وه ئه‌چووین بۆ چوارتا هه‌ر شتێك یان زانیارییه‌كی پێویست ئه‌مان گه‌یانده لێبرسراوی ناوچه‌ی سلێمانی كه له چوارتا بوو وبه‌پێچه‌وانه‌وه.
كاك جه‌بار زۆر به وریایی كاری ئه‌كرد وبه‌ئێمه‌ی ئه‌وت با نامه‌ی دڵداری له گیرفانتاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر گیران با وابزانن كه خه‌ریكی ئه‌و شتانه‌ن وهیچ په‌یوه‌ندیه‌كتان به سیاسه‌ته‌وه نییه.
له حه‌فته‌ی دووه‌می مانگی چوار له‌گه‌ڵ كاك حمه كریم كه ئه‌و كاته ژمیریار بوو له به‌شی ژمیریاری زانكوێ سلێمانی چووین بۆ قه‌ڵادزیی بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی مانگی سێی خوێندكاران بدات ، له‌و كاتدا ماڵمان له قه‌ڵادزیی بوو وله‌وی مامه‌وه وله ئاماده‌یی قه‌ڵادزیی خۆبه‌خشانه وانه‌ی رووه‌ك زانیم ئه‌وته‌وه . هه‌تا رۆژی ٢٤ / ٤ / ١٩٧٤ هاوڕێی به‌ڕێزم كاك به‌هادینی مه‌جیدی حاجی رسول هات بۆ قه‌ڵادزیی به‌مه‌بستی سه‌ردانی دیلمان ، منیش پێم ووت بابچینه ماڵه‌وه پشوویه‌ك بدا، به‌ڵام ئه‌و زۆر په‌له‌ی بوو ووتی له‌بازار نانێك ئه‌خۆین وئه‌رۆم ، له قه‌ڵادزیی كه‌بابخانه‌یه‌ك هه‌بوو به‌رامبه‌ری یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌روی بازاری قه‌ڵادزێ ، هه‌ر ئه‌وه‌نه كه كه‌بابه‌كه‌یان هێنا بوو به شه‌وه زه‌نگ وته‌پووتۆزێكی زۆر وچاو چاوی نه‌ئه‌بینی وه‌كو كورد وه‌ته‌نی بوو به‌و رۆژه‌ی كه سیاه وه‌شی تێدا كوژرا ومنو كاكه به‌هادین كه له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشتبووین دوای چه‌ند مانگێك یه‌كترمان بینیه‌وه دوای ئه‌م كاره‌ساته وئاگامان له‌یه‌كتر نه‌ما وهه‌ر یه‌كێكمان به لایه‌كه‌وه رایكرد. له كه‌بابخانه‌كه چه‌ند كه‌سێك بریندار بوو وكه رویشتمه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر جاده‌كه چه‌ن كه‌سێك كه‌وتبوون وخۆینیان لێ ئه‌رۆی .. منیش به‌ره‌و دیی كه‌ستانه رۆشتم بۆ ماڵی ێۆفی عبدالله ئاغا ترسی ئه‌وه‌مان بوو كه فروكه جه‌نگیكان دووباره بگه‌رینه‌وه وئه‌م كاره دڕندانه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه . وباوكی ره‌حمه‌تیم كه زانیبووی ئێمه له‌و كاتدا له كه‌بابخانه‌كه بووین چوو بوو بۆ مزگه‌وتی خانه‌قا كه ته‌رمی هه‌موو شه‌هیده‌كان له‌وێ كۆ كرابوونه‌وه ویه‌كه یه‌كه ته‌ماشای هه‌موو ته‌رمه‌كانی كردبوو ئینجا گرابووه ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایكم وخوشك وبراكانم به‌ره‌و دێی شیوه‌ره‌ز به‌رێكه‌وتن ، ودوای ماوه‌یه‌ك له ئێران یه‌كترمان بینیه‌وه.
د. ته‌ها عه‌لی ئه‌مین
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26