riklam

بورهان سەعید سۆفی: قەڵادزێییەكان هەمیشە خزمەتیان بە شۆرش كردووە

جینۆساید‌‌ 09:36 AM - 2021-04-24
.

.

لە یادی 47 هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێدا بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، خەڵكی تێكۆشەری قەڵادزێ و پشدەر و پشدەرییەكان لە مێژووی پر قوربانیدانی میللەتەكەمان خاوەن سەدان شەهید و قوربانین.

دەقی پەیامەكە:

لە بۆمبارانكردن و راپەڕینی خەڵكی تێكۆشەری شاری قەڵادزێدا

لە 47 هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێی هەمیشە زیندوودا، ئەو شار و خەڵكە قارەمانەی بەدرێژایی مێژووی میللەتەكەمان بۆ كۆتایهێنان بە زوڵم و زۆرداری رژێمی بەعس هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات و تێكۆشاندا بوون.

كارەساتی 24-4-1974 دا كە تێیدا شاری قەڵادزێ و خەڵكە تێكۆشەرەكەی بە چەكی قەدەغەكراو ناپاڵم بۆمبارانكراو  بووە هۆی شەهیدكردنی كۆمەڵێك مامۆستا و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی (كە ئەو كات زانكۆی سلێمانی گواسترابۆوە بۆ شاری قەڵادزێ) و هەروەها شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە كارەساتێكی خەمناكە و بۆ هەمیشە لە هزرماندا دەمێنێتەوە، خەڵكی تێكۆشەری قەڵادزێ و پشدەر و پشدەرییەكان لە مێژووی پر قوربانیدانی میللەتەكەمان خاوەن سەدان شەهید و قوربانین، وە هەمیشە بە گیانێكی بەرزی نیشتمانی خزمەتیان بە شۆرش كردووە.

لەیادی بۆمبارانكردن و شەهیدكردنی قەڵادزێ، كە هاوكات یادی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی جەماوەری گەورەی ئەو شارە قارەمانەیە، كە لە 24-4-1982 خەڵكی قەڵادزێ ڕاپەڕینێكی گەورەی جەماوەرییان ئەنجامدا و ترسێكی گەورەیان خستە دڵی ڕژێم، بەوەش زیندوێتی و قەرەمانی قەڵادزێییەكان لە بەرپەرچدانەوەی زوڵم و ستەمی داگیركەران ڕژێمی بەعسی هێنایە لەرزین.

لەیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی قەڵادزێدا 

سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە و تەواوی شەهیدانی ڕێگای رزگاری كوردستان دەنێرین.

بورهان سەعید سۆفی

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

24-4-2021 سلێمانی

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket