riklam

مەکتەبی سیاسی:قەرەبوی زیانلێکەوتوانی تاوانی بۆردومانی قەڵادزێ بکرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 12:25 AM - 2021-04-24
.

.

لەیادی 47 ساڵەی بۆردومانكردنی قەڵادزێ راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لەبەیاننامەكەی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا هاتووە:" سەعات (9:45) سەربەیانی رۆژی 24ی نیسانی ساڵی 1974 بەفرۆكەی جەنگی و بۆمبی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی (ناپاڵم) شاری قەڵادزێ‌ بۆردۆمانكرد كە لە ئاكامدا چەندین شوێنی گشتی و نیشتەجێبوون و فەرمانگەی حكومی و نەخۆشخانە و سەرۆكایەتی تاكە زانكۆی ئەو كاتە  و خوێندنگا و بازاڕ و شوێنی كاری هاوڵاتیانی مەدەنی وێرانكران و (134) هاوڵاتی شەهیدبوون و (152) هاوڵاتی تریش برینداربوون. 

ئاماژە بەوەشدراوە:" تاوانی بۆردومانكردن و دواتر ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ‌، كردەیەكی سەربازی نەخشە بۆ كێشراو بوو، كە رژێمی بەعس لە چوارچێوەی ستراتیژی شۆڤێنیانەی قڕكردن و پاكتاوی نەژادی و جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا بووئەنجامی دا. دواتریش بە نەخشە و كردەی سەربازی دڕندانە تر زنجیرە تاوانەكانی بۆردومانكردنی هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی تر بە چەكی كیمیاوی و شاڵاوەكانی ئەنفال و پرۆسەكانی (تەعریب ‌و تەبعیس ‌و تەرحیل)ی لە بەشی زۆری كوردستان ئەنجامدا. 

 

پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بۆ یادی (47) ساڵەی بۆردومانكردنی قەڵادزێی دووجار شەھید

    (47) ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس تاوانێكی  دڕندانەی درەهەق بە گەلی كوردستان ئەنجامدا‌و دوور لە مافەكانی مرۆڤ و هەموو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان، سەعات (9:45) سەربەیانی رۆژی 24ی نیسانی ساڵی 1974 بەفرۆكەی جەنگی و بۆمبی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی (ناپاڵم) شاری قەڵادزێ‌ بۆردۆمانكرد كە لە ئاكامدا چەندین شوێنی گشتی و نیشتەجێبوون و فەرمانگەی حكومی و نەخۆشخانە و سەرۆكایەتی تاكە زانكۆی ئەو كاتە  و خوێندنگا و بازاڕ و شوێنی كاری هاوڵاتیانی مەدەنی وێرانكران و (134) هاوڵاتی شەهیدبوون و (152) هاوڵاتی تریش برینداربوون. 

  رژێم دوای تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزی، دەستی لەتاوانكردن بەرامبەر بەم شارە بریندارەی كوردستان هەڵنەگرت. جارێكی تر لە (٢٠/٦/١٩٨٩) پرۆسەی ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و ناوچەی(پشدەر) بۆ ئۆردوگاكانی خۆرئاوای هەولێر و سلێمانی دەست پێكرد، دوای چۆڵكردنی ناوچەكە لەهاوڵاتیان ، سەرجەم خانوو و قوتابخانەو مزگەوتەكان تەقێنرانەوەو (125) گوندی سنورەكەیش وێرانكران و دانیشتوانەكەشی بە زۆرە ملێ ڕاگوێزران.

تاوانی بۆردومانكردن و دواتر ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ‌، كردەیەكی سەربازی نەخشە بۆ كێشراو بوو، كە رژێمی بەعس لە چوارچێوەی ستراتیژی شۆڤێنیانەی قڕكردن و پاكتاوی نەژادی و جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا بووئەنجامی دا. دواتریش بە نەخشە و كردەی سەربازی دڕندانە تر زنجیرە تاوانەكانی بۆردومانكردنی هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی تر بە چەكی كیمیاوی و شاڵاوەكانی ئەنفال و پرۆسەكانی (تەعریب ‌و تەبعیس ‌و تەرحیل)ی لە بەشی زۆری كوردستان ئەنجامدا. 

 تاوانی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ‌ بە بۆمبی قەدەغەكراوی (ناپاڵم)، لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق وەك بەشێك لە تاوانەكانی ئەنفال بە جینۆساید ناسێنراوە، هەرچەندە دەبوو وەك كەیسێكی سەربەخۆ لەدادگا مامەڵەی لەگەڵدا بكرابایە. وەك تاوانەكانی تر، ئەم تاوانەیش رێوشوێنەكانی تری وەك قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان تەواونەكراوە. 

   بۆیە لەم یادە خەمناكە ، وێرای ئەوەی سەری رێز لە ئاستی گڵكۆی شەهیدەكان دادەنەوێنین، سڵاوی خۆراگریش بۆ برینداران و زیانلێكەوتوانی تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ‌ دەنێرین. جەختیش دەكەینەوە لەسەر: 

كاركردن بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تاوانەكە و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری ناوچەكە و دروستكردنی مۆزەخانەی تایبەت بە یادەكە و دۆكیۆمێنتكردن و توێژینەوەی زانستی ‌و یاسایی لەسەر تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ‌. 

سڵاو لەرۆحی پاكی  شەهیدانی قەلادزێ و پشدەر و سەربەرزی بۆ برینداران و زیانلێكەوتوان...

روورەشی بۆ ئەنجامدەرانی تاوانی بۆردومانكردنی شاری قەلادزێ...

 

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

24/4/2021

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket