riklam

فەهمی بورهان: ئازادی رادەبڕین بەلای یەكێتیەوە گرنگە

ی.ن.ک‌‌ 12:21 AM - 2021-04-23
.

.

فەهمی برهان لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان لە مەكتەبی رێكخراوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكدا پیرۆزبایی 123 هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستان لەرۆژنامەنووسان و میدیاكاران دەكات.

دەقی پەیام

بۆ بۆنەی یادی ڕۆژنامەگەری كوردیی پیرۆزبایی گەرم لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان ئەكەم، بێگومان ئەم ڕۆژە لە دیدی یەكێتیدا بۆنەیەكی گرنگەو زیاد لە ماناو ئاماژەیەكی هەیە، ئەمەش لەو بڕوایەوە سەرچاوەی گرتوە كەیەكێتی بۆ دوونیای ڕۆژنامەگەری هەیەتی، پێمان وایە فراوان كردنی رووبەرەكانی ئازادیی و رەخساندنی زەمینەی كاركردنی لەبار هۆكاری بنچینەی پێشخستنی ئەم دوونیایە ئەبێت ،ئەمە جگە لەوەی ڕێزگرتن لە كاری ڕۆژنامەگەری و تواناكانیان بەسراوەتەوە بە ڕادەیی پابەندبوونی دەسەڵاتی هەرێم بە بنەماگشتێكانی كاری ڕۆژنامەگەری،جارێكی تر لەم یادەدا یەكێتی وەك هەمیشە بەشێك ئەبێت لەسەر خستنی كاری ڕۆژنامەگەری بەڕەچاو كردنی ئیتیك و پیشەیی بوون لەكار كردندا.

PUKmedia فەهمی برهان لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان لە مەكتەبی رێكخراوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket