riklam

لاهور شێخ جەنگی:كۆتایی بەگرتن و ئەشكەنجەدانی رۆژنامەنوسان بهێنرێت

ی.ن.ک‌‌ 10:42 AM - 2021-04-22
.

.

هاوسەرۆكی یەكێتی لەیادی رۆژنامەگەری كوریدا رایگەیاند: لەسەرۆكایەتی یەكێتی پشتیوانیی هەموو ئەو میدیاو رۆژنامەنوس و دەنگەئازاو ئازادانەین كە لە چوارچێوەی یاساو ئیتیكی كاری راگەیاندندا پیشەییانە ووماڵی روداو و زانیارییەكان دەكەن، داواش دەكەین لە هەرێم كۆتایی بەگرتن و ئەشكەنجەدانی رۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەكی گونجاوتر بۆ كاركردنیان بۆ فەراهەم بكرێت. 

 

لە یادی ڕۆژنامەگەریی كوردی و تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان وەك یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەكەم، هیوادارم كاروانی ڕاگەیاندنی كوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشكەوتندا بێت.

ڕاگەیاندنی كوردی لەڕابردوودا سەرباری ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكەی،‌ سەكۆیەكی بوێری ئازادی ڕادەڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێكی گرنگ و دیاری هەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەكان و دەستنیشانكردنی كەموكورتی و نادادییەكان و درووستكردنی ڕایگشتی. 

ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دووپاتی دەكەینەوە كە پشتیوانیی هەموو ئەو میدیاو ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین كە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیكی كاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەكان دەكەن و ئەركی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەكەن، لە هەمان كاتیشدا داوا دەكەین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بەگرتن و ئەشكەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەكی گونجاوتر بۆ كاركردنیان بۆ فەراهەم بكرێت. 

درود بۆ گیانی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی كە لە پێناوی ئازادیی و پێشكەوتن و دیموكراسیی و گەیاندنی راستیدا شەهیدبوون.

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆكی یەكێتییی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket