riklam

بافڵ تاڵەبانی: ناكرێت بەناوی بەهای نیشتمانیەوە كاری رۆژنامەنوسی سنوودار بكرێت

ی.ن.ک‌‌ 10:02 AM - 2021-04-22
.

.

هاوسەرۆكی یەكێتی لەیادی رۆژنامەگەری كوریدا رایگەیاند: یەكێتیی هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی رۆژنامەنوسانەو رۆڵێكی گرنگی بینیوە لەفراوانكردنی پانتایی ئازادی رادەربڕین، دەشڵێت:ناكرێت چیتر بەناوی یاساوە سنوورەكانی كاركردن بەرتەسكبكرێتەوەو ئازادییەكان زەوت بكرێن و بەناوی بەها نیشتمانییەكانەوە كاری رۆژنامەنووسی سنووردار بكرێت   و پێویستە رۆژنامەنوسان بوێربن لەنیشاندانی راستییەكان و گەیاندنی زانیارییەكان و چاودێری وردبن بەسەر دەسەڵاتەكانەوەو رۆڵی كاریگەرتر ببینن لە پێشخستنی پرۆسەی دیموكراسی و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی.

 

لەیادی ١٢٣ ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان دەكەم.

لەم رۆژەدا لەحزووری خاوەن قەڵەمە پڕ گەوهەرو بوێرەكانی وەك میقداد مەدحەت بەدرخان، پیرەمێرد، حسێن حوزنی موكریانی، عەبدولرەحمان زەبیحی و ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێزەوە رادەمێنین و یادو یادەوەرییان دەكەینە سەرمەشقی شكاندنی بەربەستەكانی بەردەم ئازادی و ئازادی رادەربڕین و رەخنەلەخۆگرتن.

رۆژنامەگەری پیشەیەكی باڵایەو ناكرێت چیتر بەناوی یاساوە سنوورەكانی كاركردن بەرتەسكبكرێتەوەو ئازادییەكان زەوت بكرێن و بەناوی بەها نیشتمانییەكانەوە كاری رۆژنامەنووسی سنووردار بكرێت. 

پێویستە رۆژنامەنووسان ئازاو بوێر بن لە نیشاندانی راستییەكان و گەیاندنی زانیارییەكان. چاودێرێكی وردبن بەسەر دەسەڵاتەكانی یاسادانان، جێبەجێكردن و دادوەرییەوە و رۆڵی كاریگەرتر ببینن لە پێشخستنی پرۆسەی دیموكراسی و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی.

ئێمە بەڕێزەوە پێشوازی لە رەخنەكان دەكەین و بەبایەخەوە لەهەر هەوڵێك دەڕوانین بۆ خستنەڕووی كێشەكان و ئەنجامدانی چاكسازی، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە میدیاكان ئەركی پیشەیی خۆیان لەبیركردووەو دوور لە هەموو پرەنسیپ و بەهایەك هێرشی ناڕەوا دەكەن و تۆمەت دەبەخشنەوە، كەسایەتییەكان دەكەنە ئامانج و سنووری ئازادییە كەسییەكان دەبەزێنن. ئەو میدیا ئاڕاستەكراوانە رۆڵێكی خراپ دەگێڕن لە دروستكردنی بارگرژی سیاسی و لێكترازانی كۆمەڵایەتی. ئەمەش بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بنەماكانی كاری رۆژنامەگەریدا یەكناگرێتەوە و دوورە لە هەموو پیشەییبوونێك.

دەمەوێت دووپاتی بكەمەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی رۆژنامەنووسانەو رۆڵێكی گرنگی بینیووە لە فراوانكردنی پانتایی ئازادی رادەربڕین. ئەركی رۆژنامەنووسانیشە پیشەییانەو بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و رووداوەكان بكەن و كاری رۆژنامەگەری تێكەڵی رقی كەسیی و حزبی نەكەن و هەڵگری قەڵەمێكی راستگۆ و بوێر بن

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket