یاده‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و رۆژنامه‌ی ״كوردستان״
بیروڕا 10:26 PM - 2021-04-21.
هه‌موو ساڵێك له مانگی نیسان یادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی «كوردستان» ده‌كرێته‌وه و ئه‌م مێژووه جوان و یاده پیرۆزه له 21ی نیسانی 1898 له قاهیره ده‌ستیپێكرد و پاش پێنج ساڵ له تێكۆشان له جنێڤ به ژماره 31 كۆتایی پێهات. پاش تێپه‌ڕبوونی 123 ساڵ، كه‌م كوردی خوێنده‌وار هه‌یه، ناوبانگی رۆژنامه‌ی «كوردستان»ی نه‌بیستبی، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن نووسه‌ر، توێژه‌ر یان رۆژنامه‌نووسێك ده‌بیندرێ، ناوه‌ڕۆكی هه‌موو ژماره‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی خوێندبێته‌وه، كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی هه‌یه، سوودی له ئه‌زموون و شێوه نووسین و وڵاتپارێزی به‌درخان وه‌رگرتبی، كه‌م رۆژنامه‌نووس هه‌ن، بۆ زیاتر قووڵبوونه‌وه و فێربوون له عه‌داله‌ت، هانایان وه‌به‌ر رۆژنامه‌ی «كوردستان» بردبی.
له ناوه‌ڕۆكی تێناگه‌ن
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسه‌ر و توێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیرانی كورد، له‌م یاده جوانه، قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه، هێشتا زیاتریش ئه‌و رۆژنامه‌یان هه‌ر نه‌بینییه یان بینیویانه و بۆیان ناخوێنده‌رێته‌وه و له ناوه‌ڕۆكی تێناگه‌ن، بۆیه پاش كۆكردنه‌وه و چاپكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن د. كه‌مال فواد له ساڵی 1972 له به‌غدا، هیچ كه‌س و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بیری له گۆڕین بۆ سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی نه‌كردۆته‌وه، له هه‌مووشی خراپتر جگه له دوو كوردی باكور: فه‌لات دلگه‌ش كتێبێكی گچكه‌ی به‌ناوی: «رۆژنامه‌یا كوردی هه‌رێ پێشی» و ئه‌حمه‌د كانیش نامه‌یه‌كی ماسته‌ری له ساڵی 1919 به‌ناوی: «ئه‌نالیزه‌ك له‌سه‌ر رۆژنامه‌یا كوردستانێ 1898 – 1902» نووسییه، كه‌سی دیكه بیری له نووسینی نامه‌یه‌كی ماسته‌ر یان دكتۆرا یان توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و فراوان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی (گوتار و هه‌واڵ، نه‌خشه‌سازی و زمان یان عه‌داله‌ت) له‌و رۆژنامه‌یه نه‌كردیته‌وه، باس له‌وه هه‌رناكه‌م، ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیرانی كورد، تا ئێستا گومانیان هه‌یه، كه رۆژنامه‌ی «كوردستان» له ده‌ره‌وه‌ی میسر چاپكرابی. ئه‌و گومانه، له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندی به نه‌خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی رۆژنامه‌ی «كوردستان» هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌ش، ئه‌و چه‌ند گوتاره كورتانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ له نووسه‌ر و توێژه‌رانی باشوری كوردستان: (د. كه‌مال مه‌زهه‌ر، د. مارف خه‌زنه‌دار، د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانی، نه‌وشێروان مسته‌فا، فاروق عه‌لی، یوسف مه‌نتك…هتد) له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی كوردستان پێشتر نووسراین، بڕ و تێنوێتییان ده‌شكێنی و پێویستیان به زانیاری زۆرتر و قووڵتر له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه جوانه و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی نییه. زۆریان له‌وه‌ش ئاگادارنین، كه له ژماره 65ی رۆژنامه‌ی «عوسمانی» نووسرایه: (رۆژنامه‌ی «كوردستان» له له‌نده‌نیش هه‌ر له چاپخانه‌ی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) چاپده‌كرێ.).
بۆچی رۆژنامه‌ی «كوردستان» له قاهیره ده‌رچوو…؟
رۆژنامه‌نووس و نوووسه‌رانی كورد، هێشتا باش تێناگه‌ن، كه ئه‌وان قه‌ت ناتوانن له رۆژنامه و مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری خۆیان بگه‌ن، له قۆناغه‌كانی بوژانه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بگه‌ن، هه‌نگاو بۆ ڕیفۆرم له رۆژنامه‌گه‌ری كوردی باوێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ورد و ته‌واویان له‌سه‌ر مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری وڵاتانی دراوسێ (عه‌ره‌بی و توركی و فارسی) نه‌بی، ئاگاداری ڕه‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وان زووتر و قۆناغی سه‌رده‌م نه‌بن، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وان قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروست نابێ: بۆچی رۆژنامه‌ی «كوردستان» له قاهیره ده‌رچوو و دواتریش بۆ ئه‌وڕوپا گواسترایه‌وه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر و توێژه‌رانی كورد ناوه‌ڕۆكی ته‌واوی ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی «كوردستان»یان نه‌خوێندیته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆی نه‌كردییه، هیچ جیاوازیێكیش له‌نێوان پێنج ژماره‌ی میقداد به‌درخان و ژماره‌كانی دیكه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان نابینن. هه‌موو ئه‌وه، بۆشایێكی گه‌وره و دیاره و پیشانی ده‌دا، كورد نه‌یتوانییه سوود له مێژوو و ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری خۆی وه‌ربگریت، كه من به خاڵێكی لاوازی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی داده‌نێم.
عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان، له زۆربه‌ی ژماره‌كانی ته‌ركیز له‌سه‌ر عه‌داله‌ت و خۆڕزگاركردن له‌ده‌ست مه‌ئمورانی سوڵتان ده‌كا، ڕێگایان بۆداده‌نێت، چۆن خه‌بات بكه‌ن و چۆنیش خۆیان ڕزگار بكه‌ن. هه‌ر بۆ نموونه له ژماره نۆ ده‌نووسی: (كرد هنده جوامیرن ێاحب غیرتن چره وك پزی ناف دستی مڕمورین ڤالم حقیر و رزیل دبن). دواتر له هه‌مان ژماره باس له‌و كورده خۆفرۆش و جاشانه ده‌كا، كه مه‌دالیا له مه‌ئموره خراپه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید وه‌رده‌گرن و شه‌ڕه‌ف و نامووسی خۆیانیان پێده‌فرۆشن. (او مڕمورین سروه فدكرن وه دخابتن خونا وه فدخون وه هاژ خوه نینه . او رتبه و نیشانین خنكار دبده میر و اغایان كردستانی بر دین و ناموسا وانفه‌یه حیفا من ژی وی میر ره‌تیت كو دین وناموسا خوه بر نیشانكه ڤالمكی دفروشه او پی وی نیشانی شاد به لكن نڤانه كو اونیشان ما‌لا ویره بر ینك بی درمانه.).
وه‌ك ئه‌و دز و ناعادلن
له شوێنێكی دیكه و له ژماره پازده خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌ری «كوردستان» ده‌نووسی: (هكر عدالت ولاته‌كی نبیت له‌وی ولاتی آ‌سایش نامینه هكر آ‌سایش نماوی ولاتی میژا اینی نابه زیرا وكی عدالت وێ‌سایش نما مهابتا مسلمانا سرنیارا نامینه ده‌فیجا وكی مسلمان حمی جامعی لسر میژا انی نیاری هجوم بكه وان حمیا بكوژه. افه ژوی حالی معلوم دبه كوزمانی خنكاری نه‌عادل میژا اینی نه‌جائزه منا علیه اوخنكاری زمانی وبده میژا اینی تابه بی شك اگاعت ژیره كفره.).
له ژماره حه‌ڤده‌ش ده‌نووسی، كه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید هه‌ر به‌ته‌نیا خۆی دز و ناعادل نییه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌ون، وه‌ك ئه‌و دز و ناعادلن. (دز شف دزی یی دكن مڕمورین عبدالحمید روژ دزی یی دكن چونكه اژنا خوه ژ خنكار ستاندنه ژ كسی ناترسن. حاێلی عبدالحمید حمی مڕمورین خوه‌فه سرفی ملتی بلایه دائما مال و منالی وی ملتی زدستنه. خزینه‌یین خوه نژی دكه.) به‌درخان به‌راوردیێكی زۆر جوانی كردییه، له‌وكاته‌ی ده‌نووسی: دز به شه‌و دزی ده‌كا، به‌ڵام مه‌ئمورانی سوڵتان، به‌ڕۆژ دزی ده‌كه‌ن و له كه‌سیش ناترسن، چونكه مۆڵه‌تیان له سوڵتان وه‌رگرتییه.
عه‌بدولره‌حمان به‌درخان له ژماره (9) له گوتارێك به‌ناوی (وڵات – وطن) باس له بیری ناسیونالیزمی كورد ده‌كا، باس له ئازادی و یه‌كگرتووی كورد ده‌كا، باس له‌وه ده‌كا، كه ده‌بی كورد وڵاتی خۆی خۆشبوێ، خزمه‌تی بكا، چونكه وڵات به‌شێكه له جه‌سته و بێجه‌سته‌ش كه‌س ناتوانی بژی. (وگن انكو ولاتی مروو جسمك وه‌یه كویین ژ وی جسمی متاپر دبن خلقین ویدرینه . ده ویجا هنكی مرووین ولاته‌كی خوی قوت بین هوقاس آخ و بری وی ولاتی خوی قوت دبه . هنكی بابی من ژ كردستانی رابی او مڕمورین حكومت ریدكه سر كوند و باژارین كردستانی وك مارا خونا خلقین كردستانی فدخۆن . نه مڤنا هاژ كچكا نه كچكا هاژ مڤنا مایه . ولاتی كردا وك جسمك بریندا بیحال مایه . هكر كرد وی برینا مڕمورین حكومتی لوی جسمی فكرین درمان نكن حیفا من تیت او جسم انكو كردستان او اخ و بری وی ولاتی اودار و بری وی حمی هنده زار‌و مڤن كرین هنده مروو خوی كرین وی بن خاك ببت). به‌درخان پاشا، له‌م كۆپله‌یه كوردستان به جه‌سته‌ی مرۆڤێكی بریندار به‌راورد ده‌كا، برینی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ش مه‌ئموره‌كانی توركن، كه ده‌بی له كوردستان ده‌ربكرێن.
زۆر قووڵ و تیژ و دوور
نووسین و گوتاره‌كانی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان، به‌جۆرێك گرنگ و قووڵن، دوای 123 ساڵ، هێشتا هه‌نووكه‌یی خۆیان له‌ده‌ست نه‌دایه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی كورد وه‌ك ئه‌وسه‌رده‌م وه‌ستایه و بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، عه‌بدولره‌حمان به‌درخان زۆر قووڵ و تیژ و دوور بیری كردیته‌وه و زۆر جوان ناوه‌ڕۆكی رۆژنامه‌كه‌ی پڕكردیته‌وه و پیشانی ده‌دا، مامۆستایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر رۆشنبیر و تێگه‌یشتیی بووه، دیپلۆماتێكی گه‌وره و كوردپه‌روه‌رێكی مه‌زن بووه.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانیش له ژماره دووی رۆژنامه‌ی «كوردستان» ده‌نووسی: (گلی میر و آغا و پاشان‌و آز ژ وه دپرسم كی ژوه حتی نه‌و ژ وگن خوه‌ره چه كریه). ئه‌م نووسینه، قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی سه‌رۆكی ئه‌مریكا John F. Kennedy مان دێنیته‌وه بیر، كه له 20ی كانونی دووی 1961 گوتی: (مه‌پرسه وڵاته‌كه‌ت ده‌توانی چیت بۆبكا، به‌ڵكو تۆ ده‌توانی چ بۆ وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت). ئه‌و نووسینه‌ی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان: (من له ئێوه ده‌پرسم، تا ئێستا چیتان بۆ وڵاته‌كه‌تان كردییه) له ڕاستیدا، هه‌مان ناوه‌ڕۆكی وته‌ی جۆن ئێف كه‌نه‌دییه، به‌ڵام 63 ساڵ دوای به‌درخان گوترایه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی لاوازی ئه‌و نووسین و توێژینه‌وانه‌ی پێشتر له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی «كوردستان» ئه‌نجام دراین ئه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا له زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو نووسراین بۆیه، هه‌ر هه‌موویان بخوێنه‌وه، یه‌ك دێرت له‌سه‌ر ژانره‌كان و نه‌خشه‌سازی، ته‌كنیكی نووسین، خاڵبه‌ندی و سه‌ردێر له رۆژنامه‌ی «كوردستان» به‌رچاو ناكه‌وی.
د. مه‌غدید سه‌پان
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25