riklam

پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی

ی.ن.ک‌‌ 08:54 PM - 2021-04-21
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و یادی (١٢٣) ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م  ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان)، وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی كه‌ له‌لایه‌ن میر مه‌دحه‌ت به‌درخانه‌وه‌ ده‌ركرا، پیرۆزبایی له‌ رۆژنامه‌نوسان كورد ده‌كه‌ین له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و له‌هه‌ر شوێنێكی جیهاندان و ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی به‌جێده‌ھێنن و خزمه‌ت به‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌ن.

رۆژی (22)ی نیسان ساڵی 1898، وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی گرنگ بوو بۆ گه‌لی كورد، ھه‌روه‌ھا قۆناغێكی نوێ تێكۆشانی گه‌لی كورد بوو. به‌درخانه‌كان په‌نایان برده‌ به‌ر ده‌ركردنی رۆژنامه‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ گه‌لی كورد و خه‌باتكردن بۆ به‌دیھێنانی مافه‌ ره‌واكانی، كه‌ شێوازێكی كاریگه‌رو نوێ خه‌بات بوو.

له‌كاتێكدا یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ھۆی گۆرانكارییه‌كان، به‌تایبه‌تی پێشكه‌وتنی خێرا و به‌رفراوان له‌ ته‌كنه‌لۆژیا و ھۆیه‌كانی گه‌یاندن رۆژنامه‌گه‌ری كوردی چووه‌ته‌ قۆناغێكی جیاوازه‌وه‌، كه‌ سه‌رباری پێشكه‌وتن و لایه‌نه‌ ئیجابیه‌كانی، كه‌موكوری و لایه‌نی سه‌لبی ھه‌ن و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر و پێداچوونه‌وه‌ ھه‌یه‌.

هیوادارین ئه‌م یاده‌ بكرێ به‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌گه‌ری و میدیا له‌كوردستان، له‌پێناو نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان و باشتر راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ پیشه‌یی و نیشتمانی و دیموكراسیه‌كان.

جارێكی تر پیرۆزه‌ له‌هه‌موو رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌كه‌ین.  هیوای سه‌ركه‌وتن و ئه‌زموونی باشترینیان بۆ ده‌خوازین، سڵاوی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداریش ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ له‌پێناوی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ئازادی و گه‌له‌كه‌یاندا گیانیان به‌خشی.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢١/٤/٢٠٢١

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket