riklam

قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا کۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:37 PM - 2021-04-21
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ ستیڤن هیكی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و پێكه‌وه‌ چه‌ند پرسێكی جێگه‌ بایه‌خی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ( 21 نیسانی 2021)، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه‌ له‌ عێراق كه‌ خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی بكات.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هاوڕ‌ابوون كه‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ به‌ ڕ‌ه‌زامه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێكێكی گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ. هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌، لای خۆشییه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌ ناوه‌ڕ‌ۆك و ده‌قه‌كانی یاساكه‌ دووپات كرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند به‌م نزیكانه‌ وه‌فدی دانووستانكاری هه‌رێم جارێكیتر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ی ناوخۆی كوردستان هه‌ردوولا هاوڕ‌ابوون له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سه‌قامگیری سیاسیی هه‌رێم، باڵیۆزی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕ‌ی و رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ پێشخستنی سه‌قامگیری سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕ‌ۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له‌ ئارشاك مانوكیان كۆنسوڵی گشتی ئه‌رمینیا له‌ هه‌رێم. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان كرد به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تواناسازی گه‌نجان و خوێندنی پیشه‌یی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket