riklam

میدیایەک ژەهر بەرهەم بێنێ دەوڵەتی پێ دروست ناکرێت

بیروڕا 11:38 PM - 2021-04-20
.

.

ئەوەی میدیای پارتی و میدیای سێبەری ئاراستەكراوی پارتی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەرهەق بە لێدوانێكی هێمن و دوور لە تەشهیری خاتوو(ئاڵا)  ئەنجامیدا لە سادەترین مانادا پێی وتین ژیان كردن لەگەڵ ئەم جۆرە لە بیركردنەوەیە خەباتێكی گەورەو پشوویەكی درێژی پێویستە، ئەو عەقڵێتە نەتوانای گۆڕانی هەیەو نەدەشتوانێی ببێتە بەشێك لە دوونیایی گۆڕاوی ناوچەكە، ئەم عەقڵێتە نەك بچوكترە لەوەی دەڵەت دروست بكاو خۆشگوزەرانی بكات بە پڕۆژەو داهاتوویەكی جیاوازی لەسەر بینابكات، بەڵكوو دوورنیە ببێتە هۆكاری لەدەست دانی ئەوەی بەدیشهات وە، قورسە تێبگەیت لەوەی هێزێك باسی كۆمەڵی مەدەنی و ژیانی دیموكراسی بكات ،بەڵام دیدێكی جیاواز بە ڕێزێكی زۆریشەوە دەری ببڕێت بەم جۆرە بیهەژێنێت، ئەوەی ئەم دووڕۆژە بینیمان ئەگەر بۆ یەك گوتاریی و دروست كردنی بەرەیەكی هاوبەشی كوردیی بیان كردایە، دوور نەبوو ئێستا لە ئان و ساتی دروستكردنی مەرجعێكی شەرعی و یاسایی خەڵكی كوردستاندا بووینایە، ڕووداوەكان و هەلومەرجی سیاسی و ئابوری ناوچەكەو كوردستان تەبایی و برایەتیی كردووە بەمەرجی مانەوەمان، بۆیە لە هەر گۆشەیەكەوە لەم جۆرە  هێرشانە بڕوانیت جگە لە خزمەت كردنی دژو دوژمنانی نەتەوەكەمان، یەك تەنها ئامانجیش ناپێكێت، یەكێتیش هێزیی بێ دەنگ بوون نیە دەرهەق بەناهەقێكان، بەڵام ئازاری جەستەی نیشتیمان و هەست كردن بەئەركی قورسی بەرامبەر بە خواو میللەت زۆر جار هۆكاریی بێدەنگیەتی.

PUKmedia فەهمی بورهان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket