riklam

میدیا و كۆمەڵگای كوردی

بیروڕا 11:08 AM - 2021-04-20
.

.

میدیا و راگەیاند بە یەكێك لە ھۆكارەكانی ھۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگا دادەنرێت، ھەوەرھا بە بڕبڕەی كۆمەڵگا دادەنرێت بەجۆرێك دەتوانێت كۆمەڵگا بەرو ئاڵۆزی بەرێت و ھەروەھا دەشتوانێت كۆمەڵگایەكی رۆشنبیر و ھۆشیار دروست بكات".

لەم چەند ساڵانەی دوای لەگەڵ زۆر بوونی میدیا و بوارەكانی راگەیاندن لە ھەرێمی كوردستان، ئەم ھەرێمە خێر لە خۆ نەدیوە تووشی چەندین قەیران و گرفتبووەتەوە بەتایبەت ئەوەی ھەیە بەبڕوای من میدیا دەورێكی باشی نەبینیوە لە بەرەوپێش بردنی ئەم ھەرێمە، بەتایبەت ھۆكارێك بووە بۆئەوەی گرفتەكۆمەڵایەتیەكان زیاد بكەن ، ھەروەھا كاری كردووە بۆ ئەوەی داب و نەریتی كۆمەڵگا بەرەو ئاقارێكی مەترسیدا بەرێت ".

رۆژ بەرۆژ بابەتی نوێ ی نەگەتیف دێتە ناو میدیای كوردیەوە كە ھۆكارێكە بۆئەوەی كۆمەڵگای كوردی بەرەو لاوازی بڕوات، ئەوە ھەر باسی كلتور و رەسەنایەتی و دابونەریتی كوردی ناكەم كە تووشی چ وێرانەیەك بووە ...

لەگەڵ  زۆر بوونی میدیا ھەرێمی كوردستان تادێت بەدۆخێكی ناھەمواردا تێپەر دەبێت میدیا وای كردووە سەرجەم كێشە كۆمەڵایەتیەكان بە ئاسانترین شێوە رووبدەن، ھۆكارەكەشی ئەوەیە میدیای كوردی دەست بۆ ھەموو بابەتێك دەبات ".

بەداخەوە ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو بیستمان و بینیمان كە چەندەھا كەس كوژران و خۆیان كوشت، بەبروای من لە ئەنجامی خراب رۆڵ بینینی میدیای كوردییە كە بەبێ ھیچ فلتەرێك و گوێ نەدانێك بە داب و نەریت و ھەروەھا بەھا كۆمەڵایەتێەكان  رێگا بۆ كوشتن ئاسانكراوە ".

بەبروای من پێویستە میدیا بەجۆرێك كار بكات  تاكەكانی كۆمەڵگا لە ھەر كێشەو گرفتێك ھۆشیار بكاتەوە ئەوەش دەڵێم لەسەر و بەندی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندن و میدیا رۆلێكی باشیان بینی لە ھۆشیار كردنەوەی ھاوڵاتیان بەڵام لەرووی گرفتە كۆمەڵایەتیەكانەوە ھەروەھا لەرووی ناوزڕاندنەوە میدیا كاریگەری نەرێنی ھەبوو لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگا ، ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو لە ھەرێمی كوردستان بینیمان و بیستمان ھەر میدیایەك بە ئارەزووی خۆی كاری دەكرد بێ ئەوەی بەجۆرێك كار بكات تاوەكو كۆمەڵگا ھۆشیار بكاتەوە، ئەوەش وای كرد ھاوڵاتیان بە ئارەزووی خۆیان خۆیندنەوە بۆ دۆخەكە بكەن ".

میدیا لە ووڵاتان دەوری باش دەبینێت بۆ كۆمەڵگاكەی بەڵام لە ھەرێمی كوردستان كار بۆ زۆری بینەر دەكرێت جا ئەگەر ھەر بابەتێك بێت ئاسییە، بڵاو دەكاتەوە كە ئەوەش رەفتای تاكی كۆمەڵگا تێك دەدات ".

من رەخنە لە حكومەت دەگرم كە وەك پێویست ناتوانێت یاسی راگەیاندن و میدیا بەجۆرێك رێكبخاتەوە كە میدیا و راگەیاندن لە خزمەت كۆمەڵگای كوردیدا بن، پێویستە حكومەت و وەزارەتی رۆشنبیری چاودێری وردی میدیا بكەن بەتایبەت لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان دەبێت ئەوان لە پەرلەمان فشار بكەن تاوەكو پەرلەمان یاسایەكی تایبەت بە راگەیاندن و میدیا دوبارە ھەموار بكاتەوە تاكو لە ھەرێمی كوردستان ئەو زۆرو بۆریە نەمێنێت".

قسەم زۆر لەسەر میدیا و راگەیاندن لە ھەرێمی كوردستان بەڵام نامەوێت ھێندەی تر منیش خەم بخەمە سەرخەكانی تر دەمەوێت بە ھەموانە كار بكەن تاوەكو راگەیاندن و میدیا بخەینە خزمەت ھاوڵاتیان تاكوە ئەوانیش لەم رێگایەوە سوود وەرگرن".

PUKmedia نووسینی.. جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket