riklam

خۆ بە تۆپزی نابێ

بیروڕا 10:43 AM - 2021-04-20
.

.

دەبێ سیاسەتێكی كەمەندكێشی نیشتمانیی ، قوربانیدان و تێپەڕینی بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی و كەسێتی ھەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە مەرجەع. مەرجەع پۆستێكی قانوونی و پایەیەكی دەستووری نییە، بەڵكو وەسفێكی مەجازی ، ناونیشانێكی مەعنەوی و ئەدەبییە لە كۆڕی سیاسیی و بە رەزامەندی گشتی و مەیلێكی خۆڕاسكانەی كۆمەڵانی خەڵك بەدەست دێت، نەك بە ترساندن و تۆقاندن، بە بارمتەگرتنی میللەتەكە و بوختان و تۆمەت بەشینەوە .

وەسفی مەجازی بۆ سیاسەت تەنھا لە وڵاتی بێ دەستوور و بێ یاسا برەو پەیدا دەكات ، لە غیابی ئەو بنەما ھاوچەرخانە ئیتر دابوونەریت ، كە كوردەواری بۆ خۆشی پێی دەڵێن دابو دەستوور ،جێی دەق و دەستوور دەگرێتەوە. 

ئەگەر بە حیسابی كوردەوارییش بیپێوین كوردەواری رێ  بە بوختان و جنێو و پەلاماری شەرەف و كەرامەتی كەس نادات. بەم مانگە موبارەكە كوردەوارییەكە بپارێزن وەكو كوردایەتییەكەتان بەم رۆژە گەیاندووە.

-بە كابرایان وت ببە بە برا گەورە.

 وتی چۆن ؟

-وتیان بەشی زۆرتر بدە براكانت و بەشی خۆت كەمترین بێت.

وتی بەڕاستی ئەركێكی قورسە برا بچوكییەكە باشترە

مەرجەع دەبێ پێش ھەر شتێك ئەوانە لەقاو بدات كە دەیانەوێت بە فوو پیاكردن  و ھەڵنان سەری بە فەتارەبدەن

میدیای بێ مۆڕاڵ ناتوانێ مەرجەع بەسەر میللەتێكی لێقەوماو بسەپێنێ كە فەرق لە نێوان سەپاندن و چەسپاندن وەك فەرقی نێوان ئاسمانە و رێسمانە

 PUKmedia دەنگی گەلی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket