riklam

میسر.. حكومەت لەبارەی كۆرۆنا هۆشداری دەدات

جیهان 07:32 PM - 2021-04-19
.

.

حكومەتی میسر لەبارەی كۆرۆناوە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە و هۆشداری لەبەرزبونەوەی رێژەی توشبون دەدات.

مستەفا مەدبولی، سەرۆك وەزیرانی میسر، رایگەیاند: رێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەمیسر رووی لەبەرزبوونەوە كردوەو پێویستە لەسەر هەموو لایەك پابەندی زیاتری رێكارە خۆپارێزی وتەندروستییەكان بن.

سەرۆكی حكومەتی میسر داواشی لەهاووڵاتیان كرد لەدژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تەواوی رێوشوێنە ناچارییە خۆپارێزییەكان جێبەجێ‌ بكەن.

سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسانی 2021، لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی پزیشكیی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راشیگەیاند: دەوڵەت بەچەند ئاراستەیەك لەكەرتی تەندروستیدا، هەوڵی زۆری خستۆتەگەڕ لەپێناو دەستەبەركردنی ڤاكسینی دژ بەكۆرۆناو هەروەها كاریكردووە بۆ دابینكردنی بڕێكی زۆری ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكان.

وتیشی: هەروەها دەوڵەت لەچوارچێوەی رێنماییەكانی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر سەبارەت بە كاركردن لەسەر ئامادەیی بەردەوامی كەرتی پزیشكی بۆ رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ لێكەوتەكانی ڤایرۆسەكە، كاری بەردەوام دەكات بۆ دابینكردنی ئامێرو پێداویستییە پزیشكییەكان و هەروەها دەستەبەركردنی پارەی زیاتر بۆ هێنانی ڤاكسین و دابینكردنی بڕی زیاتری پێداویستییە پزیشكییەكان.


PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket