riklam

سێ یاریزانى كورد گەیشتنە هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

هەمەرەنگ 04:21 PM - 2021-04-19
.

.

سێ یاریزانی تازەپێگەیشتوانی باسکەی یانه‌كانى  ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ  سەرکەوتوو بون لەگەیشتن بەڕیزی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شارى به‌غداد به‌ به‌شدارى 50 یاریزان  کۆتا قۆناغی پاڵاوتنى هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق ئەنجام درا.

سه‌ره‌نجام 8 یاریزان هەڵبژێدران بۆ هەڵبژاردەی عێراق  له‌ ناو یاریزانه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانیش هەردوو یاریزانی یانەى ده‌ربه‌ندیخان کیانوش سەربەست و داریاس سالار و زنار هشیار لە زاخۆ بوون .

بریاره‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتوانى باسكه‌ى عێراق به‌رامبه‌ر مالیزیا بوه‌ستێته‌وه‌ .

PUKmedia به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket