riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بۆ پاراستنی مافەكانی كورد لەگەڵ گفتوگۆی هەمەلایەنەدایە

ی.ن.ک‌‌ 05:11 PM - 2021-04-18
.

.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر پێشوازی لە دەیڤد براونشتاین، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا كە رۆب واڵەر، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەیبوو، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی هەرێم و عیراق و سوریا، پاشماوەكانی داعش و رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە كراو بەوردی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ تاڵەبانی بۆچوون و هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێم و عیراق خستەڕوو و جەختی لە لێكنزیكبوونەوەو هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان كردو  ەسەندكردنی بودجەی بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرد.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و دۆخی سووریا بەوردی هەڵسەنگێنراو  هاوسەرۆك ئاشكرایكرد، یەكێتی لەگەڵ گفتوگۆی هەمەلایەنەدایە بۆ پاراستنی مافەكانی گەلی كوردو بۆ ئەمەش گفتوگۆو دیالۆگی بەتاكە رێگای چارەسەركردنی كێشەكان لە قەڵەمدا، ئامادەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشی نیشاندا بۆ دروستكردنی داهاتوویەكی پڕ لەئاشتی و ئارامی بۆ كوردانی رۆژئاواو سەرجەم خەڵكی سووریا.

هەماهەنگی و هاریكاری زیاتری نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا لەسەر پاڵپشتی و هاوكاری یەكتر كۆكبوون بۆ زاڵبوون بەسەر كێشە ئەمنییەكان و رووبەرووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket