شۆڕه‌ژنی شۆڕش
بیروڕا 02:16 PM - 2021-04-18.
عیماد ئه‌حمه‌د
زۆرێكمان به‌رله‌وه‌ی له نزیكه‌وه بیبینین و هاموشۆی بكه‌ین، ناسیومانه، چونكه كه‌سایه‌تی و تێكه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر تایبه‌ته، ئه‌و ته‌نیا له‌ده‌رگای سیاسه‌ت و خه‌باته‌وه نه‌هاتبوه مه‌یدانه‌وه، به‌ڵكو باگراوه‌ندو پاشخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند تری هه‌بوو، دواتر كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه هێماو لۆگۆی كوردایه‌تی، ئه‌و هه‌میشه له پشتیه‌وه وه‌ستابوو و بۆ ئێمه‌مانانیش بووه خوشك و دایكێكی میهره‌بان، بۆیه ده‌گوترێ ئه‌و خانمێكه پشتی مام جه‌لال و جه‌رگی برایم ئه‌حمه‌د و بینایی حه‌مزه عه‌بدوڵڵا- یه، ئه‌و شاژنێك بوو له‌سه‌ر عه‌رشی نه‌هامه‌تیه‌كانی شۆڕش و له‌ناو كۆشكی بێنازی پێشمه‌رگایه‌تی دانیشتبوو، دوور له جگه‌رگۆشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رێگا خۆڵه‌مێشیه‌كانی تێكۆشاندا ئه‌رۆیشتن و له قاوه‌خانه‌ی به‌رخۆداندا دوكه‌ڵی مه‌راقی كوردایه‌تی به‌با ده‌كرد،
ئیتر وه‌كو ئه‌و گوڵه هێرۆیه‌ی ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، گوڵی خۆرسك و ساده‌و ساكاری كوردایه‌تی بوو.
شوێن پێی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له توله‌رێكانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی مۆدێلێكی سیاسی و نوێخوازی كوردایه‌تی، وه‌ك خۆی سه‌نگین، به‌ڵام بێده‌نگن، له‌وانه‌یه كه‌م كه‌س بزانێت كه ئه‌و خاتوونه له شانه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا بووه‌و له‌سه‌ره‌تاكانی له‌دایك بوونیدا به‌شداربووه, ئیتر قۆناغه‌كانی دواتری ژیانی سیاسی هێرۆ خان به‌هه‌مان شێوه هێمن، به‌ڵام كاریگه‌ر و پڕ مانابوون، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی نوێ و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بكات و ئیتر بۆ ئه‌به‌د رووی كرده كوردایه‌تی و مام جه‌لال، دواتریش به‌ته‌ونی شۆڕش رێگای نۆكان و توژه‌ڵه‌و شێنێیان
به‌سته‌وه به كۆشكی كۆماری له به‌غداو تیایدا مام جه‌لال بوو به‌شۆڕه‌سواری دیموكراسی و به‌حیكمه‌ت و پشودرێژی خۆی ته‌لیسمه‌كانی ئه‌و كۆشكه‌و كۆده‌كانی دیكتاتۆریه‌تی شكاند و قۆناغێكی تازه‌ی سیاسی له‌عیراقدا نه‌خشاند، سه‌ره‌نجام مامی كوردایه‌تی بوو به‌یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد و مامۆژنیش بوو به‌یه‌كه‌م خانمی كورد له هه‌موو عیراق.
ره‌نگه زیاده‌رۆیی نه‌بێت گه‌ر بڵێین مێژووی یه‌كێتی و تۆماری شۆڕشی نوێ بێ هێرۆخان ناته‌واوه، چونكه ساته‌كانی ئه‌و قۆناغه جیاوازانه گه‌ر تۆماركرابن ئه وه به‌شێكی به‌سه‌ر شانی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌شێك له حه‌كایه‌ته ده‌گمه‌نه‌كانی شۆڕش له‌رێگه‌ی هێرۆ خانه‌وه تۆمار‌و ئه‌رشیف كران، ئه‌و ساته‌وه‌خاتانه‌ی كه دووباره نابنه‌وه ئه‌و كردنی به تۆمارێكی نه‌مر و نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌هۆیه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانی شۆڕشی نوێوه بڕوانن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی به‌رده‌وامی مام بوو، دایك و خوشكێكی به‌رده‌وامی شۆڕشگێڕان و پێشمه‌رگه‌كان بوو، ئه‌و زۆر جار خۆی ده‌كرده قه‌ڵغان بۆ هاورێ و دۆسته‌كانی ر.
من بۆ یه‌كمجار له ساڵی 1989 له قاسمه‌ڕه‌ش له‌نزیكه‌وه هێرۆ خانم بینی و یه‌كترمان ناسی، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و ئاڵای شۆڕش له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال له ره‌زایه‌وه له‌گه‌ڵ كاك ئه‌رسه‌لان بایز به‌ره‌و قاسمه‌ڕه‌ش كه‌وتینه رێ ، له قاسمه‌ره‌ش به‌ره‌و خانوویه‌كی گڵ چووین كه به‌رهه‌یوانه‌كه‌ی به نایلۆن گیرابوو و ده‌ركه‌وت ئه‌وه كۆشكی شۆڕش و كوردایه‌تیه‌و ئیتر له‌وێ من بۆ یه‌كه‌م جار هێرۆ خانم به شه‌روالێك و كراسێكی خاكی و به‌قژێكی ره‌ش و تاڵ تاڵ سپیه‌وه بینی، ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ كردم، ئیتر له‌وێوه ئاشنایی و نزیكی من له‌گه‌ڵ هێرۆ خان ده‌ستی پێكرد، تا ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ دابێت، سه‌ختیه‌كانی ژیان و هه‌ڵبه‌زودابه‌زی دنیای سیاسه‌ت و ناكۆكیه‌كانی نه‌یانتوانی درز بكه‌نه ئه‌و په‌یوه‌ندیه، له‌هه‌ر وێستگه‌و هه‌لومه‌رجێكدا بوبێت ئیتر دلسۆز و خه‌مخۆری یه‌كتر بووین و ئه‌و هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی من بووه.ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شمان هه‌میشه بۆ خێری یه‌كێتی و دۆست و هه‌ڤاڵان بوو، به‌یه‌كه‌وه زۆر كێشه‌و ناخۆشی و ناكۆكیمان چاره‌سه‌ر كرد،
هێرۆ خان له ناخی خۆیدا به‌ر له‌وه‌ی سیاسی بێت شتی تره، ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و ژنه بناسن ئه‌زانن هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان، دنیای منداڵ و مافه‌كانیان، میدیا‌و میدیاكاران ئیهتمامی یه‌كه‌می ئه‌و بوون، ئه‌یویست سیاسه‌ت بخاته خزمه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی كه‌لتوری بۆ ئه‌وه‌ی دواجار ناسنامه‌ی كوردایه‌تی ته‌نیا ناسنامه‌یه‌كی سیاسی نه‌بێت و بواره‌كانی تریش پێشبكه‌ون.
كه‌سایه‌تی هێرۆ خان تایبه‌ته، زۆربه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌سه‌ربرد به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یتوانی كه‌سایه‌تی و خه‌سڵه‌ته‌كانی قوت بدات، ئه‌و له پرۆژه‌ی سیاسی‌دا كتومت كۆپی مام بوو، به‌ڵام له‌شتی تر ناسنامه‌ی خۆی هه‌بوو، بۆیه هه‌میشه هه‌ندێ شتی ده‌كرد ته‌نیا له‌خۆی ده‌وه‌شایه‌وه.
دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 و پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی، من به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن بووم، رۆژێك خۆی و كاك دلێری سه‌ید مه‌جید هاتنه لام، وتی هاتووم گه‌ر پێت ئاسایی بێت ئه‌مه‌وێ به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وه‌ربگرم، ئه‌مه بۆ من مایه‌ی پرسیار بوو، چۆن كه‌سێك دوای شكست بیر له‌وه بكاته‌وه به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، كه گۆڕان توانی ده‌نگی زۆر بهێنێت و كاك نه‌وشیروان خۆیشی له‌كایه‌كه‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت و له‌و وێستگه‌یه‌ش به ره‌فتارو كرداره‌كانی ئه‌و، په‌یوه‌ندیمان زۆر له‌جاران باشتر بوو، زوو زوو یه‌كتریمان ده‌بینی و پرس و راوێژمان به یه‌ك ده‌كرد، دوای ئه‌و قۆناغه و له‌كۆنگره‌ی سێیه‌میش به راسته‌وخۆ هاته ناو كاری حزبایه‌تی و یه‌كه‌م ده‌نگی كۆنگره‌ی به‌ده‌ست هێناو بوو به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
هێرۆ خان ژنێكی سه‌رڕاست و ئازا‌و بێمنه‌ت بوو، به‌جه‌سته لاواز‌و باریك بوو، به‌ڵام له‌ناخ و جه‌وهه‌ردا قایم و پته‌و و وه‌كو دارخه‌یزه‌ران به‌رز، ژنێكی قسه له‌ڕوو و نادیپلۆماسی بوو، ئه‌وه‌ی له‌دڵی بوو نه‌یده‌شاررده‌وه، نه‌ك هه‌ر بۆچوون و رایه‌كانی پێ نه‌ده‌شاردرایه‌وه، بگره له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا دانی به‌خۆیدا نه‌ده‌گرت و هه‌ندێ شت قوت نه‌ده‌دایه‌وه،
خه‌سڵه‌تێكی تری یه‌كجار تایبه‌تی هه‌بوو، كه بێده‌نگیه‌كه‌ی بوو، ئه‌و زۆر كه‌مدو و بێ ده‌نگ بوو، به‌ڵام بێده‌نگێكه‌ی به‌قه‌د هاواری زۆر كه‌سی تر كاریگه‌ر و بیستراو بوو.، هه‌میشه بێده‌نگی ئه‌و جۆرێك بوو له قسه‌كردن كه به‌رامبه‌ره‌كانی به‌روونی لێی تێده‌گه‌یشتن.
به‌هۆی دۆخی تایبه‌تی و ته‌ندروستیه‌كه‌ی و په‌تای كۆرۆناوه ماوه‌یه‌كه من له‌دیدار و هاموشۆی ئه‌و بێبه‌شم، به‌ڵام هه‌میشه بیری ده‌كه‌م وه‌ك چۆن بیری ئه‌ڵوه‌ن و دایكم و حه‌مید ئه‌كبه‌ری هاوڕێم ده‌كه‌م كه له‌شه‌هیدبونیه‌وه بۆ ساتێكیش له‌یادم نه‌چووه، ئێستاش كه به‌ده‌باشان ره‌ت ده‌بم، به‌ده‌ستی راستم روو ده‌كه‌مه ماڵی مامجه‌لال و دوعای خێر بۆ هێرۆ خان و به‌ده‌ستی چه‌پیشم روو ده‌كه‌مه مه‌زاری مام و فاتیحا بۆ گیانی مام جه‌لال ده‌خوێنم
هێرۆخان هاوڕێ و خوشك و پشتیوانێكی به هێزی هاورێكانی بووه، هه‌میشه بیری ده‌كه‌م، چونكه دابڕانی بۆ ئێمه‌مانان كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه.
ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند دێرێكی وه‌فاداریه بۆ هێرخانی هاوڕێم، ئه‌گه‌ر په‌یكه‌رتاش بومایه ره‌نگه له‌جیاتی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه هه‌وڵم بدابوایه په‌یكه‌رێكی بۆ دابتاشم، چونكه ئه‌و مرۆڤانه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن یاد و یادگارییان به‌رز رابگرین...
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18